تبلیغات
خوشه‌ویستی-كورد-كوردستان

خوشه‌ویسترین که‌ست (الله)‌* بیت جوانترین وشه‌ت( سبحانه‌الله)‌ *بیت باشترین هاوریت( قورئان)* بیت خوشترین جیگات( به‌هه‌شت) بیت





آیین در کردستان []



ئایین لە کوردستان

مێژوو

لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لانکی شارستانیەکان و ئاینە یەکانە پەرستییەکان، گوڕەپانی خوێن و توند و تیژی، ناوەندی کوشتارە ھەر خوێناویەکان و گەورەترین لێبوردەیی، کوردستان تاقانەیە. شارەکانی لە چوارڕیانی ڕێگا سەرەکیەکانی ھات و چۆدان، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەناگەی نەتەوە ژێردەستەکان واتا قوربانیانی چەوساندنەوە و ئایینیەکان بوون. جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئاینەکانی یارسانی .. ئێزدی .. زەرەدەشتی .. مانی.. جولەکە ، گاوری بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانیەوە، موسڵمانی سوننی و شیعی .. سۆفیگەری، ھەموویان بەیەکەوە بە درێژایی ڕۆژگار لە سەر ئەم خاکە ژیاون. ئەمیش ھەرجار بەھاوسەنگیەکی ناسک و بەروەخت کە بەردەوام بە ھۆی کۆمەڵێ ڕووداوی جەرگبڕ کە ڕەنگدانەوەی ناسکیی لە ڕادەربەدەری ئەم بەشەی جیھانە، لە ناو چووە.

کوردەکان بە نەوەی مادەکان دادەنرێن ئەو خیڵە ئاریانە بوون کە لە ھەزارەی دووەمی پێش زاییندا نیشتەجێی باکووری ڕۆژئاوای خاکی ئێران بوون. میرنشینە جیاوازەکانی ماد کە لە گەڵ ئاشووریەکاندا لە شەڕی بەردەوامدا بوون، لە سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا لە ژێر فەرمانڕەوایی دیجۆسێس کە ئەکپاتان(ھەمدانی ئێستا لە ئێران) کردە پایتەختی خوی یەک خرانەوە. لە کۆتایی سەدەی حەوتەمی پێش زایین، مادەکان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر وەڵاتی فارسدا سەپاند. لەساڵی 612 پێش زایینی بە ھاوکاری بابلیەکان نەبوخزنەسر بە تەواوی کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاشووریەکان ھێنا.

 

لە ساڵی 550 پێش زایینی سەرۆکی ھۆزێکی فارس بە ناوی کیرۆش ئەخامینش (کیرۆشی مەزن) دەستی بە سەر میدیا دا گرتەوە و کردی بە بەشێک لە ئیمپیراتۆری فارس. دوایش بوو بە بەھێزترین دەسەڵات لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. زەردەشتی ئاینی فەرمی ئەخمینی بوو وا پێدەچێت بە سەر مادەکانیشدا سەپێنرا بیت. بەڵام مادەکان پەرەیان بە ئایینی تایبەتی خۆیان دابوو کە بیرو باوەڕی فریشتەکان بوو.

ئەگەر باش تێبینی بکرێت ئەم ئاینە کاریگەری بە سەر ئاینە خواییەکانی پاش خۆیدا ھەبووە. ئەم ئاینە کە بێگومان لە سیبێریای ڕۆژئاواوە سەری ھەڵداوە و بەھۆی کۆچی هیندوـ ئەورووپیەکانەوە گوێزرایە ناوچەکە، لە سەر دوو بنەما دامەزراوە : چاکە لە ئەھموورامەزدا بەرجەستە دەبێت و خراپە لە ئەھریمەن. ئەسکەندەری گەورە لە ساڵی 330 پێش زایینی، میدیای داگیر کرد، و میدیا ئیتر وەک بەشێک لە ئیمپیراتۆری یۆنانی کەوتە ژێر کاریگەری قووڵی ھێلینیەوە و بیروڕا ئایینیەکانی یۆنان بە سەر دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ئەو ناوچەی وازیان لە بڕوا کۆنەکانی خۆیان نەھێنابوو سەپێنرا، دواتر ئاینێکی سەیر بەناوی میتراییزم بە شێوەیەکی خێرا لە ئێران سەری ھەڵدا. میترا خوای رۆژ بوو. ئەم میتراییزمە لە کوردستان دا سەرکەوتنێکی خێرای بەدەست ھێنا. سەرکەوتنێک کە تەنانەت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پاش ھاتنەوەی ئاینی جوولەکە و مسیح جیێ خۆی ھێشتەوە و کاریگەریەکەی پاراست. لە ماوەی ئیمپیراتووری نوێی ئاشووریدا ڕەوەندێکی گرنگی جوولەکەکان ئاوارە و دەربەدەری کوردستان بوو (ھۆزە وون بووەکان) و بە ھۆیەوە زۆر بە خێرایی زۆرینەی کورد لە دین وەرگەڕان. لەدواییدا مەسیحیەت دەرکەوت و زۆربەی کوردەکان کە لە ژێر کاریگەری ئایینی جوولەکەدا بوون، ئەم ئاینە تازەیەیان پەسەند کرد.

لە سەدەی پێنجەمدا بزووتنەوەی مەزدەکی سەری ھەڵدا و دژ بە بنەماکانی توندی ئاینی زەرەدەشتی ئیمپیراتۆری ساسانی فارسی یاخی بوو. ئەم ئاینە کە لە چیاکانی زاگرۆس واتە شوێنی لەدایکبوونی مەزدەک، لە دایک بووە ، بڕوای بە یەکسانی کۆمەڵایەتی لە نێوان ‌مرۆڤ دا و ھاوبەشی لە سامان و مولک دا ھەبوو. بەڵام مزدەکەکان بە خێرایی بوونە قوربانی کوشتار و لەناوبردن و بزوتنەوەکەش لە کۆتایی سەدەی شەشەمی پاش زایین نەما .

ئیسلام لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەوە و ھەر لە سەرەتای 637 ەوە ئەسپ سوارەکانی اللە کەوتنە بڕینی ڕیگاوبانەکانی کوردستان. بەڵام لە سەدەی 12 دا بوو کە بە ھۆی داگیرکاریەکانی ئیمپیراتووری عوسمانی، ئاینی ئیسلام بە سەر زۆرینەی کورد سەپێنرا.

لە سەدەی 16 دا زۆربەی ھەرە زۆری کورد بوونە موسڵمان، بەڵام تا ئێستاش زۆر لە داب و نەریت و بیڕوباوەڕەکانی خۆیان پاراستووە. زیاتر ریبازی سۆفیگەریان بەلاوە پەسەند بووە، چونکە زیاتر لە ئیسلام، کە لە عەرەبە بەدوەکانەوە بۆیان ھاتبوو، لە داب و نەریتی هیند و ئەوروپیەکان نزیک بوو.

ئەمڕۆ

نزیکەی 70 لە سەدی خەڵکی کورد موسڵمانی سەر بە مەزھەبی شافعین.

4 لە سەدیان ئێزدی

4 لە سەدیش مەسیحین بە لقە جیاجیاکانیەوە.

کوردە جوولەکەکانیش لە پەنجاکاندا کوردستانی عئێراقیان بەرەو ئیسرائیل بە جێ ھێشتووە.

ئاینی ئێزدی

ئاینی ئێزدی پەیوەندیەکی دووری بە ڕێبازی فریشتەکانەوە ھەیەو ئاینێکی تایبەتە بە کوردان، ئەمڕۆکە ھەموو ئێزدیەکان کوردن . لە سەردەمێکدا زۆربەی کوردەکان ئێزدی بوون. بەڵام ھەموو کاتی بە ھەست و بیری مێژوویی زیندووی کوردەکان دەژمێردرێن.

ئیمپیراتووری عوسمانی بەناڕەوا تۆمەتی لە پەیڕەوا‌نی ئەم ئاینە دەدا و بە پەرستنی شەیتان تاوانباری دەکردن و بە درێژایی چەندین سەدە کوشتو بڕی یەکجار بێ بەزییانەی لێ کردوون. ئەم ئاینە تا ئێستاش بە تەواوی نەناسراوە، ماوەیەکی زۆڕ نیە ئێزدیەکان دەرگای نھێنیەکانی خۆیان بەرەو ڕووی دنیای دەرەوە کردۆتەوە. خەڵکی دەرەکی دەتوانن چاویان بە دەقە پیرۆزەکان بکەوێ و گوێ لە نزەونوێژە تایبەتمەندییەکانیان بگرن و سەردانی پەرستگاکانی ئەم ئایینە بکەن. بەڵام ھێشتا زۆر شتی ئەم ئایینە بە نھێنی ماونەتەوە. ئایینی ئێزدی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و بە چەواشە بە شێوەیەک لە سووفیگەری ناسرا بوو و پیاوانی پیرۆزی ئیزدی و سەرکردە ئایینی و نوێژەکانیان دەخرانە ژێر پەردەی سۆفیگەری، ڕێوڕەسمی تایبەتی سەردانی مەزاری شێخ ئادی (1073 ـ 1162 )کە ھەموو ساڵێک لە ھەفتەی دووەمی مانگی تشرینی یەکەم لە لالش (کوردستانی ئێراق) ئەنجام دەدرێت، لە گەڵ سەفەری حەج و تەوافی مەککە بەراورد کراوە.

بەڵام لە ڕاستیدا ئایینی ئێزدی فڕی بە ئیسلامەوە نییە، ئێزدیەکان باوەریان بەوە ھەیە کە خودا ( ئەو زاتە پیرۆزەی ئافرێنەری خۆیەتی) و دەسەڵاتی گەردوونی بە دەستەوەیە مەرجانی سپی دروست کردووە و لە سەر پشتی باڵدارێک بە ناوی ئەنفەر دایناوە کە ئەم باڵدا‌رەش دەستکردی خۆیەتی، بەڵام کاتی باڵدا‌رەکە دەستی بە فرین کردووە، مەرجانەکە لە پشتی باڵدا‌رەکەوە کەوتۆتە سەر زەوی و شکاوە. لە یەکشەممەدا کە یەکەم ڕۆژی ئەفراندن بووە، خودێ لە سەردەمی یەکەمدا فریشتەی عیزازیلی ھێناوەتە سەر دونیا، ئەم حەوت فریشتەیە بەرپرسیارەتی ئاوەدانکردنەوەی جیھانی ماددی لە پاشماوەی مەرجانە شکاوەکەیان لەسەر شان بووە، ئێزدیەکان ئاگر .. خۆر .. زەوی .. ئاو و ھەوایان لە لا پیرۆزە، باوەڕیان بە یەکگرتنێکی پتەو و ھەماھەنگ لە گەڵ سروشت دا ھەیە. ڕاستگۆیی، ئاشتیخوازی و یەکتر پەسەندکردن گرنگیەکی تایبەتی لەلان ھەیە.

بە پێچەوانەی ئەفسانەیەکی بێ بناغە، ئێزدیەکان بڕوایان بە بوونی خراپ نییە و چاکە و خراپە لە ژێر دەسەڵاتی خودا دان . مرۆڤ بەرپرسی کردارەکانیەتی و خودا دەسەڵاتی بیرکردنەوە و بڕیاردانی پێ داوە. لە بەر ئەوەی باوەڕیان بە گوێزەرانەوەی گیان لە جەستەیەکەوە بۆ جەستەیەکی تر ھەیە کە لەو ڕێگەیەوە دەگاتە ئاستێکی نوێ، بۆیە هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بڕوا بە ئایینەکەیان بێنێت. پێویستە مرۆڤ بە ئێزدی لە دایک بێت. ئێزدیەکان بە سەر دوو چینی جیا دابەش دەبن، چینی موریدەکان و چینی پیاوانی ئایینی، ئاینیەکانیش بە سەر دوو چینی شێخەکان و پیرەکان دابەش دەبن. چیینەکان لە ئاینی ئێزدی دا زیاتر پێناسەی کارکردە ئاینیەکان دەکەن و پەیوەندی نێوان چینەکان، ئامرازیکی سەرەکیە بۆ پاراستنی ئاینەکە. ئەمڕۆکە نزیکەی شەش سەد ھەزار تا ملیۆنێک ئێزدی ھەن کە زۆربەیان لە کوردستانی ئێراق دەژین و لالش شوینی ھەرە پیرۆزیانە. ھەروەھا ژمارەیەکیان لە ئەوروپای رۆژئاوادا دەژین. ھەندێکیانیش لە دەوروبەری جزیر و ماردینی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی سوریا و گورجستان و ئەرمەنستان دەژین.

عەلەوی یان قزڵباشەکان

گەلێک جار قزلباشەکان بە ھۆی ئەو گرنگیەی بە عەلی زاوای محەمەد دەدەن، بە ڕێبازێکی سۆفیگەری دادەنرێن. بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە، رەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە رۆژوی رەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە (( جوم ئێڤی)) ناویان لێ دەبرێت و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن.

کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیە. ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن. لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوانزە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە. ھەندێک جار پێیان دەڵێن ((سەرسوورەکان)) و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دەژین. قزڵباشە کوردەکان بە کوردی و زازایی قسە دەکەن. لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە ملیۆنێکن. خەمڵاندنەکانی ئەم دواییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان 25 لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن.

ئەھلی حەق

کۆمەڵە ‌ئاینیەکەی ئەھلی حەق شیعەگەرایی بەرەو توند و تیژی برد. ئەھلی حەق لە سەدەی یانزدەی زایینی لە لوڕستان دامەزرا و لە شارەزوور و ھەورامان لە لایەن موبارەک شا بابە خوشین بڵاوکرایەوە و لە لایەن سوڵتان ئیسحاق یان ((سوحاق))ەوە جاکسازی تیایدا کرا کە لە ھەورامان شوێنێکی پاڕانەوەی بە ناوی ((نیازـ خانە)) بنیات نا و شارۆچکەی ((پردی وار))ی کردە بنکەی چالاکیەکانی خۆی. سەیدە ڕاستەقینەکانی کاکەیی لە ئێراق، کە بنەچە لەو بنەماڵە پیرۆزانەن. ئەھلی حەق باوەڕیان بە عەلی و نەوادەکانی ((ئیمامەکان)) ھەیە و لە ھەمان کاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و داوودیشیان لا پیرۆزە بڕوایان بە حەوت دیاردەی ئاسمانی یەک لە دوای یەک ھەیە کە ھەریەکە و چوار یان پێنج فریشتەیان لە گەڵدا بووە.

لە بابەتی دووبارە بەرجەستە بوونەوەدا لەگەڵ درووز و ئێزدیەکان کۆکن. ئەوان بابە یادگار دەپەرستن ( کە لە ساڵی 1596 مردووە) مەزارەکەی بۆتە شوێنی حەجیان. لە مریدەکانی ئەھلی حەق لە گوندەکانی گۆرانی ئێراق و لورستان لە ئێران و ئێلەکانی دیلفان ھەن. لە ئێراق کاکەییەکان، لە گوندەکانی تووک دەژین ( لە دەورو بەری کەرکووک)، ھەروەھا لە ھەندێک ناوچەی خانەقین و قەسری شیرین.

سۆفیگەری

ھەر لە سەرەتای سەدەی دوانزەیەوە سۆفیگەری لە کوردستان سەری ھەڵداوە و کۆمەڵە جیاجیاکان بە پەسەند کردنی ڕێبەرێکی ھاوبەش لە باوەشی تەریقەیەکەدا یەک دەگرن. لە ھەموویان کۆنتر کە تا ئێستاش لە کوردستان زۆر کارایە، تەریقەی قادری یە کە لە لایەن عەبدولقادری گەیلانیەوە (1078 ـ 1166) دامەزراوە و لە شاری بەرزەنجە (نزیک شاری سلێمانی) ناوەندی بۆ دانراوە. دەروێشە قادریەکان بۆ ئەوەی لە لایەن شێخەکەیانەوە بە مورید بناسرێن دەبێ ھەندێ دەستپێشخەری بکەن و کۆمەڵێ ئەرکی گران بە جێ بگەیەنن کە بریتین لە دانپیانان بە خراپیەکانیان، چێژتنی سزاکانیان، فەرمانبەری، ڕێزگرتن لە یاساکانی خانەقا و ماوەی رۆژووەکان. لە میانەی مەراسیمەکانی کۆبوونەوەی خانەقا، موریدەکان لە ناو بازنە داخراوەکاندا لە گەل دەنگی جەرگبڕی دەف دا خەم و ڕاست دەبەنەوە تا دەگەنە حاڵەتی دڵڕاوکێیەکی گشتگیر. ئینجا ھەندێکیان بە خەنجەر و قەمە جەستەکەیان کون دەکەن یان بزمار لەسەری خۆیان دەکوتن یانیش بە سەرەوە خۆیان لە دیوارەکان دەدەن. ئەمڕۆ تاڵەبانی و بریفکانی ناودارترین بنەماڵەکانی قادرین. تەریقەی دووەم نەقشبەندی سوونی لە سەر دەستی بەھائەددین نەقشبەند (1317 ـ 1389) لە بوخار (ئوزبەکستانی ئەمڕۆ) دامەزراوە و لە ساڵی 1808 گەیشتووە کوردستان. ئەم تەریقە کە لە لایەن مەولانا جاف ھێنراوە، شێخەکانی بارزان، تەوێڵە و شەمدینان دەگرێتەوە خۆی. ئەمان مەراسیمەکانیان لە بێدەنگی تەواودا ئەنجام دەدەن. سووفیەکان بە دەوری یەک لە شێوەی بازنە دادەنیشن و بیر لەو بابەتە دەکەنەوە کە لە لایەن شێخەوە کە بەڕیوەبەری کۆبوونەوەکەیە، ھەڵدەبژێردرێت و تاوتوێ دەکرێت.

کلێسای سریانی ڕۆژھەڵاتی

ھەموو مەسیحیەکانی ڕۆژھەڵات ھەمان بیروباوەڕیان ھەبوو کە ماوەی ((کونسیل نیسا)) لە 320ی دووای زایین ڕاگەیەنرا بوو. پاشتر کلێسای ڕۆژھەڵاتیان دامەزراند. بەڵام ململانێی نێوان ئیمپراتۆری بیزەنتی لە ڕۆژئاواوە و ئیمپراتۆری فارس لە ڕۆژھەڵاتەوە بووە ھۆی دابەشبوونی ئەو مەسیحیانە.

جوولەکان

ئەمڕۆ تەنیا ھەندێک گۆڕستان و ئاسەواری پەرستگاکان لە کوردستان ماون. بۆ نموونە لە ئاکرێ ھێشتا ئاسەوارەکانی جوولەکەی کوردستان ماونەتەوە. بەڵام کۆمەڵگای کورد لە ئیسرائیل زۆر بەھێزن و ناسنامەی فەرھەنگی خۆیان پاراستووە.

زەردەشتی

زەردەشت لە رۆژھەڵاتی ئێران لە ساڵی 660 پ.ز لە دایک بووبێت و لە ساڵی 583 پ.ز لە ناوبراوە. ئەمڕۆ تەنیا چەند وێرانەیەک لە بورجەکانی بێدەنگی ( لاشەکان لەم سەر ئەم بورجانە دادەنران بە ئەوەی باڵدارە لاشخۆرەکان بیا نخۆن) و ژمارەیەکی زۆر بچووکی باوەرپێکەران لە ناوچەکوردیەکانی ئێران و نزیک یەزد بە جێ ماون.




نوشته شده توسط خوشه ویست در  یکشنبه 11 بهمن 1388 و ساعت 05:21 ب.ظ


() نظر
       




سلام من خوشه ویست هستم این یک وبلاگ در مورد کردکردستان، فرهنگ وآداب و رسوم ملت کرد است. از دوستانی که سر می زنند تشکر می کنم دوست عزیزم روزرین من را در گرد آوری مطالب بسیار کمک کردند متشکرم
بایگانی

 نویسندگان

خوشه ویست (149)


موضوعات

وتەی ناوداران (سخن بزرگان) (1)
شاعران معاصر کرد (شاعیرانی هاوچه‌ڕخی کورد) (2)
مطلب موقتی (مناسبتی) (1)
شیعر و قسه ی خوش * سورانی * (32)
شیعر و قسه ی خوش * کورمانجی * (10)
گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) (40)
زمانی کوردی ( زبان کردی) (32)
چیروک و داستان (3)
متفرقه (19)


 آرشیو

بهمن 1391 (1)
دی 1391 (1)
آبان 1391 (1)
شهریور 1391 (2)
تیر 1391 (1)
خرداد 1391 (2)
اردیبهشت 1391 (2)
فروردین 1391 (1)
اسفند 1390 (1)
دی 1390 (1)
آذر 1390 (1)
آبان 1390 (1)
مهر 1390 (3)
شهریور 1390 (4)
مرداد 1390 (3)
تیر 1390 (5)
خرداد 1390 (5)
اردیبهشت 1390 (4)
فروردین 1390 (2)
اسفند 1389 (5)
دی 1389 (1)
آذر 1389 (1)
آبان 1389 (2)
مهر 1389 (2)
مرداد 1389 (2)
تیر 1389 (2)
خرداد 1389 (2)
اردیبهشت 1389 (1)
فروردین 1389 (1)
اسفند 1388 (1)
بهمن 1388 (2)
دی 1388 (1)
آذر 1388 (2)
مهر 1388 (2)
شهریور 1388 (2)
مرداد 1388 (1)
تیر 1388 (2)
خرداد 1388 (3)
اردیبهشت 1388 (3)
فروردین 1388 (2)
اسفند 1387 (4)
بهمن 1387 (3)
دی 1387 (2)
آذر 1387 (4)
آبان 1387 (5)
مهر 1387 (3)
شهریور 1387 (2)
مرداد 1387 (2)
تیر 1387 (2)
خرداد 1387 (2)




لینكدونی
کامیاران و کامیارانی‌ها (-)
خویندکارانی کوردستانی زانکوی ئیلام (-)
کتابخانه هه ورامان ؛یانه وکتێبۆ هه ورامانی (-)
ژوانگه (-)
کامیاران و کامیارانی ها (-)
چوپان دروغگو (-)
کلهر (-)
کلهرستان (-)
کردستان سرزمین نیکی ها (-)
کردستان شناسی (-)
ئاپۆرە (-)
كورده‌واری (-)
رازیار (-)
هووز لک (-)
رومشگان (-)
دانلودآهنگ جدیدوقدیمی كردی (كوردی) (-)
کتیبخانه‌ی کوردی ئه‌وین (-)
نقده نه‌غه‌ده سندووس (-)
بوکی کوردستان (-)
سرشک مریوان (-)
تاریخ کردستان (-)
دل نوشته (-)
پالنگانپالنگان،كامیاران،هورامان،كورده واری (-)
اشعار و ترانه كوردی كورمانجی (-)
هورامان هانه به‌رچه‌م (-)
کوردی جنوبی (-)
آب و آفتاب و آینه (-)
سنقر و کلیایی (-)
سقز (-)
مهاباد (-)
تروسکه‌ ئاگر (-)
كورد و كوردستان (-)
هوز له‌ك(لكستان) (-)
فرهاد کرد (عکسهایی از کردستان) (-)
Lîstêk_لیستئک (کرمانج سرای) (-)
بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان (-)
شاباد (-)
سومای چاو (-)
مه‌کویه‌کی روشنبیری و هونه‌رییه بو گه‌نجان (-)
نه رمه واڵه ی کوردی بۆ ویندۆز (-)
کاردو kardu (-)
عاشق کردستان (-)
شبدر سیراب (-)
لرستان ما (-)
فرهنگ و تاریخ و هنر كردی (-)
مانگه شه‌وی له‌لیلاخ (-)
سرزمین آفتاب (-)
zeryaw (-)
ساخت وبلاگ كردی (كوردی بلاگ ) (-)
دیدنیهای ایلام (-)
خوناوكه (-)
ئه‌زمه‌ڕ سیاسی و رۆشنبیری (-)
XELWET - خه‌ڵوه‌ت (-)
كلیم الله توحدی (-)
سه‌ریوان (گیلانغرب) (-)
شووشه (-)
ژیرو (-)
ده نگێك بۆ ئاواته کان (-)
هاودڵی (-)
فرمیسک(فرهنگ و هنر کردستان) (-)
کردان شیراز (-)
پایگاه اطلاع رسانی تلاطم (-)
توسعه دهندگان علم (-)
ژانی گه‌ل (-)
آشنایی با مسائل فرهنگی کرد (-)
هاستینگ کردی (-)
بانکول (-)
سوران بلاگ (-)
فرهنگی(کردستان) (-)
اتفاقا ما.... (-)
تارنگار کوردهای کورمانج (-)
آوای کرد (-)
کرد امروز (-)
بزرگترین سایت تفریحی کردستان (-)
سه‌یران (-)
کردهای قزوین (-)
شیعری کوردی (-)
تهران 7 فروم (-)
تاریخچه کرد (-)
حه‌وت کانی (-)
زه‌رده په‌ری گول (-)
پاییز (-)
زیبای خفته (-)
کرد و کردستان (-)
کونه کورد (-)
په یڤ (-)
ناجی ملت کرد (-)
بهار اشعار (-)
شیعر کوردی (-)
اهل سنت (-)
آرشیو لینكدونی




جستجو

جستجو در بلاگ






مطالب گذشته وبلاگ

  حسین تقدیسی

  کاردوک

  تاریخچه خط کوردی

  زندگینامه فقی تیران

  مناجات کوردی ( شعر کورمانجی )

  نگاهی تاریخی به وضعیت کردهای ایران

  ماههای سال در زبان کوردی

  معرفی ایلات جلالی و شكاك

  زندگینامه وه‌لی دیوانه

  شعر زیبای مادر (كورمانجی)

  فلسفه رقص كردی و انواع رقص كردی

  گذری بر تاریخ هورامان

  طبقه بندی زبانهای دنیا

  كردهای شیراز

  طایفه بارزانی

  استاد هادی ضیاالدین (مجسمه ساز)

  فرهنگهای كردی (فرهنگ لغت)

  معرفی دلدار(شاعر كورد)

  معرفی چند زن روشنفكر كرد

  منطقه موكریان

  كردهای ایلام

  شعر (Durî te )

  نقده همیشه كردستان

  كردهای ارومیه

  زندگینامه مام وه‌ستا گوران

  SMS اس ام اس کردی (کوردی)

  آیین در کردستان

  لکی

  کردهای ایلام (1)

  شعر (لهجه کرمانشاهی)

  امپراتوری ماد

  حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران(حسن صلاح سوران)

  شرف خان بدلیسی

  ئه‌مشه‌و(شیعر)

  سید خلیل عالی نژاد

  زن کرد از دید نویسندگان

  معروف کوکه ای

  بابرده‌ڵه (شعر)

  قاله مه‌ره

  محمد قاضی

  كۆڵه‌كه‌كانی گۆرانی كوردی

  جگه‌رخوین (شاعر و نویسنده)

  کردستان یک رویا

  مه ستانه

  لی‌کولینه‌وه‌یک له سه‌ر نه‌وروز

  کیژی کا فروش

  خوشه‌ویستی له نیوان رواله‌ت و جه‌وهه‌ر دا

  شعر نیشتمان (وطن) به لهجه فیلی

  مستوره ئه‌رده‌لان (اردلان)

  هه‌تاوه‌ خه‌واڵۆكانی وڵاتی من

  کرمانشاه و دلیل فارسی حرف زدن

  نامه‌ی پدر و مادری برای فرزندانشان

  نوشتن با الفبای کردی یا لاتین؟

  زندگینامه سید علی اصغر کردستانی

  امپراتوریهای کرد بخش دوم

  چند شعر زیبای کردی

  امپراتوریهای کرد بخش اول

  شعرای هورامان

  جه‌لاد(شعر سورانی)

  سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

  نام شهرهای کردستان از کجا آمده؟

  زن کرد(ژنی کورد)

  ئه‌خته‌ر‌کچی کوردی چاو‌مه‌ست(شعر سورانی)

  زندگینامه احمد خانی (دانلود کتاب مم و زین)

  شعر سورانی(ئه‌من ئه‌ی نیشتمان توم هه‌ر له‌بیره)

  لباس کردی+عکس

  مراسم پیر شالیار(اورامان)

  زندگینامه شوان پرور

  شعر کردی سورانی(نه عه‌ره‌بم به ایرانی نه تورکیکی شاخستانی)

  ساختار دستوری زبان کردی

  زندگینامه پوران درخشنده

  هه‌شت دروی دایه (مطلب جالب)

  شعر کردی سورانی(دایه)

  بررسی موسیقی کردی

  شعر کردی سورانی(کانی)

  بررگان کرد(باستان و جهان)

  كردستان در دوره ­ی اسلامی

  شعر کردی سورانی(بهار)

  تاریخچه رقص کردی

  وی زالم(شعر کرمانجی)

  کردستان در دوران باستان

  شعری عاشقانه

  مطلبی حکمت آموز

  زندگینامه قانع

  زندگینامه نالی

  تو گوت از گولم(شعرکرمانجی+ترجمه)

  امید کردستانی(معاون ارشد گوگل)

  که‌س به وه‌ی نالا ئازایی(داستان کردی)

  زندگینامه شرکو بی‌کس

  زندگینامه حسن زیرک





آمار وبلاگ
بازدید های امروز :
بازدید های دیروز :
كل مطالب :
كل بازدید ها :





قالب توسط :صابر كردستانچی






Online User