تبلیغات
خوشه‌ویستی-كورد-كوردستان

خوشه‌ویسترین که‌ست (الله)‌* بیت جوانترین وشه‌ت( سبحانه‌الله)‌ *بیت باشترین هاوریت( قورئان)* بیت خوشترین جیگات( به‌هه‌شت) بیت





دڵدار []



دڵدار

دڵدار، ناوی "یونس"ی كوڕی مه‌لا ڕه‌ئوفی كوڕی مه‌حمودی كوڕی مه‌لا سه‌عدی خادم ئه‌لسجاده‌یه. له ڕۆژی 20ی شوباتی ساڵی 1918دا له شاری "كۆیه‌" هاتۆته ژیانه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له ژێرده‌ستی توركه‌كاندا ده‌یناڵاند و میری نه‌خۆشه‌كه‌ی توركیاش، به‌هۆی ئه‌وه‌وه له شه‌ڕی یه‌كه‌مدا شكابوو و ته‌واو په‌رێشان و كه‌‌نه‌فت بوو، گرانی و قاتوقڕی و نه‌خۆشی و بێده‌ره‌تانی، وه‌ك هه‌موو وڵاتێكی گیرۆده‌ی ده‌ستی شه‌ڕ و وێرانی، ئه‌م كوردستانه‌شی ئابڵۆقه دابوو.
ئێسته‌ش چیرۆكی سامناكی شه‌ڕی سه‌فه‌ربه‌رلگ و ئاواره‌یی و كوشتن و تاڵان و ‌بڕۆ و بێگار و سه‌رانه و لافاوی نه‌خۆشی و كاره‌ساتی ڕۆژانه‌ی ژه‌ندرمه‌كان و له برسانا به‌ كۆمه‌ڵ مردن و نركه و ناڵه‌ی منداڵ و ئافره‌ت و پیری لێ‌قه‌وماو و بێده‌ره‌تان به‌سه‌ر ده‌می هه‌موو ئه‌و پیرانه‌وه‌یه كه دڵ و زمانیان به ئاگری ئه‌و شه‌ڕه برژاوه و خۆیشیان نازانن چۆن ماون و بۆچی له‌و كاروانی مردن و كۆچكردنه دابڕاون و ڕێگایان هه‌ڵه‌كردوه... هتد.
له‌و گێژاوه سه‌خته‌دا "دڵدار" سه‌ری هه‌ڵداوه و هاتۆته جیهانه‌وه. باوكی فه‌رمانبه‌رێكی بچووك بوه و له تاو هه‌ژاری و نه‌‌بوونی و گه‌ڕان به شوێن پاروه نانێكی ژیان و گوزه‌ریدا، خێزانه‌كه‌یان زۆر تاڵ و سوێری و سارد و گه‌رمی چه‌شتوه، پاش ماوه‌یه‌ك باوكی ده‌كه‌ن به فه‌رمانبه‌ری سه‌رژمێری ڕانیه و له ته‌مه‌نی ده‌ ساڵیدا "دڵدار" ده‌خرێته قوتابخانه‌وه و پۆلی یه‌ك و دووی سه‌ره‌تایی له ڕانیه ته‌واوكردوه.

دڵدار له باره‌ی ژیانی ڕانیه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ڕۆژێكی چاك و چوار ڕۆژانیش نه‌خۆش بووم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕانیه‌م هه‌ر له‌لا خۆش بوو، به تایبه‌تی سه‌وداسه‌ری قولـله* بووم. هه‌ر كاتێ چاك بووبامایه‌وه، مه‌له‌م له ڕووباره‌كه و له بن دار بییه‌كان ڕاوه‌چۆله‌كه‌م ده‌كرد."
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م باوكی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی لاده‌به‌ن و ناچار به‌ ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆیه ته‌واو ده‌كات. له باره‌ی خولیای هۆنراوه‌ی و چێژ لێ‌ وه‌رگرتنی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "هێشتا له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییدا بووم، که دیوانی حاجی قادری كۆییم زۆرتری له‌به‌ر كردبوو، هه‌میشه به وردی سه‌رنجم له هه‌ڵبه‌سته‌كانی عه‌ونی و راجی و عاسی و حسێنی و هیرانی  ده‌دا و له‌به‌ریشم ده‌كردن، به‌وانه‌ش ‌دابین نه‌بووم هه‌ڵبه‌ستی هه‌ركه‌سێكم ده‌ستبكه‌وتایه ده‌منووسیه‌وه و له‌به‌ریشم ده‌كردن. به‌تایبه‌تی هه‌ڵبه‌ستی وه‌فایی، كوردی، بێكه‌س، پێره‌مێردم زۆر له‌به‌ركردن و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هه‌ستم به‌وه ده‌كرد، كه چێژ له هه‌ڵه‌به‌ست وه‌رگرم و زۆر گیرۆده‌ی بووم."
هه‌روه‌ها له باره‌ی سه‌ره‌تای خۆ تاقی كردنه‌وه به شیعر ده‌ڵێت:
"له 1935دا له پۆلی یه‌كی ناوه‌‌ندیدا بووم، كه دیوانی 'نالی'م زۆر به‌وردی خوێنده‌وه، هه‌ڵبه‌سته جوانه‌كانی 'نالی' له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌سته ئاگرینه‌كانی حاجی قادری له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تی وێژه‌ی له مێشكمدا شه‌ڕیان بوو. ئه‌و كێشه‌کێشه ده‌رگای هونه‌ری شاعیری لێكردمه‌وه، زۆر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی وام له كه‌له‌دا بوو حه‌زم ده‌كرد له بۆته‌ی هه‌ڵبه‌سته‌دا دایڕیژم. ئه‌وجا به‌ناو خه‌ڵكیاندا بڵاوبكه‌مه‌وه و ئیتر هه‌ر خۆم تاقیكرده‌وه."
دڵدار، یه‌كه‌مین هۆنراوه‌ی له ساڵی 1935دا داناوه و له ژماره‌ی 2ی ساڵی 1935دا له گۆڤاری "ڕووناكی"دا بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵی 1940دا له شاری كه‌ركوك قۆناغی دواناوه‌ندی ته‌واو ده‌کات و ئینجا ڕوو ده‌کات به‌غدا و چۆته كۆلێژی یاسا و ساڵی 1945 بڕوانامه‌ی كۆلیژی یاسایی وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته پارێزه‌ر.
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به "ژه‌هراوی"بوون له 1948.11.12دا له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و سه‌ری جوانه‌مه‌رگی نایه‌وه.
وه‌ك دیاره زۆر خولیای زانین و به‌تایبه‌تی فه‌لسه‌فه بووه، ئه‌م یادگارانه‌شی بۆ به‌جێ‌هێشتووین:






تابلۆی ئه‌م ژیانه پڕ له ناسۆر و ته‌مه‌ن كورته‌ی شاعیرمان چه‌ند ڕاستییه‌كی ئاشكرامان ده‌داته ده‌ست:




ئه‌ی ڕه‌قیب
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی كورد زوبان
نای ڕمێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یریكه‌ خوێناویه‌ ڕابووردومان
ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌ی خوسره‌وین
دینمان ئاینمانه‌ نیشتمان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌ كورد زیندووه‌
زیندووه‌ هیچ نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
چه‌ند هه‌زار لاوانی كوردی نه‌ڕڕه‌شێر
بوون به‌ قوربانی و هه‌موویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئاماده‌یه‌ .....
جانفیدانه‌ جانفیدانه‌ جانفیدان
لاوی كورد هه‌ڵسانه‌ سه‌رپێ وه‌ك دلێر
سا به‌ خوێن نه‌قشی ئه‌كه‌ن تاجی ژیان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌ كورد زیندووه‌
زیندووه‌ هیچ نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان.

*(قولـله‌) كانیه‌كی گه‌وره‌ی به‌رینه و ئاوێكی ساردی هه‌یه له ڕانیه‌.
1- فی طریقی الى معرفة الحقائق ـ انتقادات الى قلب البهائیین 2- وتارێك ده‌رباره‌ی عومه‌ری خه‌ییام 3- زمانی كوردی و ئه‌ده‌بیات 4- نارکۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیمان 5- اقتصادنا الوطنی 6- بیره‌وه‌ریه‌كانی یونس ڕه‌ئوف دڵدار 1- تینوێتی شاعیر و خۆشاره‌زاكردن له سه‌رچاوه‌ی وێژه‌ی كلاسیكیمان 2- خۆخه‌ریك كردن به باسی به‌رواوردی پێشه‌وایه‌تی له نێوان نالی و حاجی قادری كۆییدا، كه دوو پێنووسی پێشه‌وای شیعری ته‌واو دیار و سه‌ركه‌وتووی سه‌رده‌می خۆیانن، ئه‌ویان له گۆڕه‌پانی دڵداری و ئه‌میان له نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی 3- خۆخه‌ریككردن به‌ كاروباری به‌رهه‌مدانان ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه و زمان و وێژه‌ی كوردی و باس و خواستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و نووسینه‌وه‌ی یادداشتی به‌سه‌رهاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، به‌ كوردی و عه‌ره‌بی، له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا و به‌و لاوێتییه و به‌ده‌م ئه‌و هه‌موو ناته‌واوی ژیان و نه‌خۆشیانه‌وه. نیشانه‌ی به خۆدا ڕاپه‌رموون و توانا و زیره‌كی و هه‌ستێكی دڵسۆزانه‌ی قوڵ و دیاره 4- دانانی كۆمه‌ڵێك شیعری به سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و زانست په‌روه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و دڵداری و فه‌لسه‌فی و بابه‌تی ڕیالیزمی نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و به‌هره‌ و توانایه‌ی شاعیرن



نوشته شده توسط خوشه ویست در  دوشنبه 4 مرداد 1389 و ساعت 06:59 ب.ظ


() نظر
       




سلام من خوشه ویست هستم این یک وبلاگ در مورد کردکردستان، فرهنگ وآداب و رسوم ملت کرد است. از دوستانی که سر می زنند تشکر می کنم دوست عزیزم روزرین من را در گرد آوری مطالب بسیار کمک کردند متشکرم
بایگانی

 نویسندگان

خوشه ویست (149)


موضوعات

وتەی ناوداران (سخن بزرگان) (1)
شاعران معاصر کرد (شاعیرانی هاوچه‌ڕخی کورد) (2)
مطلب موقتی (مناسبتی) (1)
شیعر و قسه ی خوش * سورانی * (32)
شیعر و قسه ی خوش * کورمانجی * (10)
گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) (40)
زمانی کوردی ( زبان کردی) (32)
چیروک و داستان (3)
متفرقه (19)


 آرشیو

بهمن 1391 (1)
دی 1391 (1)
آبان 1391 (1)
شهریور 1391 (2)
تیر 1391 (1)
خرداد 1391 (2)
اردیبهشت 1391 (2)
فروردین 1391 (1)
اسفند 1390 (1)
دی 1390 (1)
آذر 1390 (1)
آبان 1390 (1)
مهر 1390 (3)
شهریور 1390 (4)
مرداد 1390 (3)
تیر 1390 (5)
خرداد 1390 (5)
اردیبهشت 1390 (4)
فروردین 1390 (2)
اسفند 1389 (5)
دی 1389 (1)
آذر 1389 (1)
آبان 1389 (2)
مهر 1389 (2)
مرداد 1389 (2)
تیر 1389 (2)
خرداد 1389 (2)
اردیبهشت 1389 (1)
فروردین 1389 (1)
اسفند 1388 (1)
بهمن 1388 (2)
دی 1388 (1)
آذر 1388 (2)
مهر 1388 (2)
شهریور 1388 (2)
مرداد 1388 (1)
تیر 1388 (2)
خرداد 1388 (3)
اردیبهشت 1388 (3)
فروردین 1388 (2)
اسفند 1387 (4)
بهمن 1387 (3)
دی 1387 (2)
آذر 1387 (4)
آبان 1387 (5)
مهر 1387 (3)
شهریور 1387 (2)
مرداد 1387 (2)
تیر 1387 (2)
خرداد 1387 (2)




لینكدونی
کامیاران و کامیارانی‌ها (-)
خویندکارانی کوردستانی زانکوی ئیلام (-)
کتابخانه هه ورامان ؛یانه وکتێبۆ هه ورامانی (-)
ژوانگه (-)
کامیاران و کامیارانی ها (-)
چوپان دروغگو (-)
کلهر (-)
کلهرستان (-)
کردستان سرزمین نیکی ها (-)
کردستان شناسی (-)
ئاپۆرە (-)
كورده‌واری (-)
رازیار (-)
هووز لک (-)
رومشگان (-)
دانلودآهنگ جدیدوقدیمی كردی (كوردی) (-)
کتیبخانه‌ی کوردی ئه‌وین (-)
نقده نه‌غه‌ده سندووس (-)
بوکی کوردستان (-)
سرشک مریوان (-)
تاریخ کردستان (-)
دل نوشته (-)
پالنگانپالنگان،كامیاران،هورامان،كورده واری (-)
اشعار و ترانه كوردی كورمانجی (-)
هورامان هانه به‌رچه‌م (-)
کوردی جنوبی (-)
آب و آفتاب و آینه (-)
سنقر و کلیایی (-)
سقز (-)
مهاباد (-)
تروسکه‌ ئاگر (-)
كورد و كوردستان (-)
هوز له‌ك(لكستان) (-)
فرهاد کرد (عکسهایی از کردستان) (-)
Lîstêk_لیستئک (کرمانج سرای) (-)
بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان (-)
شاباد (-)
سومای چاو (-)
مه‌کویه‌کی روشنبیری و هونه‌رییه بو گه‌نجان (-)
نه رمه واڵه ی کوردی بۆ ویندۆز (-)
کاردو kardu (-)
عاشق کردستان (-)
شبدر سیراب (-)
لرستان ما (-)
فرهنگ و تاریخ و هنر كردی (-)
مانگه شه‌وی له‌لیلاخ (-)
سرزمین آفتاب (-)
zeryaw (-)
ساخت وبلاگ كردی (كوردی بلاگ ) (-)
دیدنیهای ایلام (-)
خوناوكه (-)
ئه‌زمه‌ڕ سیاسی و رۆشنبیری (-)
XELWET - خه‌ڵوه‌ت (-)
كلیم الله توحدی (-)
سه‌ریوان (گیلانغرب) (-)
شووشه (-)
ژیرو (-)
ده نگێك بۆ ئاواته کان (-)
هاودڵی (-)
فرمیسک(فرهنگ و هنر کردستان) (-)
کردان شیراز (-)
پایگاه اطلاع رسانی تلاطم (-)
توسعه دهندگان علم (-)
ژانی گه‌ل (-)
آشنایی با مسائل فرهنگی کرد (-)
هاستینگ کردی (-)
بانکول (-)
سوران بلاگ (-)
فرهنگی(کردستان) (-)
اتفاقا ما.... (-)
تارنگار کوردهای کورمانج (-)
آوای کرد (-)
کرد امروز (-)
بزرگترین سایت تفریحی کردستان (-)
سه‌یران (-)
کردهای قزوین (-)
شیعری کوردی (-)
تهران 7 فروم (-)
تاریخچه کرد (-)
حه‌وت کانی (-)
زه‌رده په‌ری گول (-)
پاییز (-)
زیبای خفته (-)
کرد و کردستان (-)
کونه کورد (-)
په یڤ (-)
ناجی ملت کرد (-)
بهار اشعار (-)
شیعر کوردی (-)
اهل سنت (-)
آرشیو لینكدونی




جستجو

جستجو در بلاگ






مطالب گذشته وبلاگ

  حسین تقدیسی

  کاردوک

  تاریخچه خط کوردی

  زندگینامه فقی تیران

  مناجات کوردی ( شعر کورمانجی )

  نگاهی تاریخی به وضعیت کردهای ایران

  ماههای سال در زبان کوردی

  معرفی ایلات جلالی و شكاك

  زندگینامه وه‌لی دیوانه

  شعر زیبای مادر (كورمانجی)

  فلسفه رقص كردی و انواع رقص كردی

  گذری بر تاریخ هورامان

  طبقه بندی زبانهای دنیا

  كردهای شیراز

  طایفه بارزانی

  استاد هادی ضیاالدین (مجسمه ساز)

  فرهنگهای كردی (فرهنگ لغت)

  معرفی دلدار(شاعر كورد)

  معرفی چند زن روشنفكر كرد

  منطقه موكریان

  كردهای ایلام

  شعر (Durî te )

  نقده همیشه كردستان

  كردهای ارومیه

  زندگینامه مام وه‌ستا گوران

  SMS اس ام اس کردی (کوردی)

  آیین در کردستان

  لکی

  کردهای ایلام (1)

  شعر (لهجه کرمانشاهی)

  امپراتوری ماد

  حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران(حسن صلاح سوران)

  شرف خان بدلیسی

  ئه‌مشه‌و(شیعر)

  سید خلیل عالی نژاد

  زن کرد از دید نویسندگان

  معروف کوکه ای

  بابرده‌ڵه (شعر)

  قاله مه‌ره

  محمد قاضی

  كۆڵه‌كه‌كانی گۆرانی كوردی

  جگه‌رخوین (شاعر و نویسنده)

  کردستان یک رویا

  مه ستانه

  لی‌کولینه‌وه‌یک له سه‌ر نه‌وروز

  کیژی کا فروش

  خوشه‌ویستی له نیوان رواله‌ت و جه‌وهه‌ر دا

  شعر نیشتمان (وطن) به لهجه فیلی

  مستوره ئه‌رده‌لان (اردلان)

  هه‌تاوه‌ خه‌واڵۆكانی وڵاتی من

  کرمانشاه و دلیل فارسی حرف زدن

  نامه‌ی پدر و مادری برای فرزندانشان

  نوشتن با الفبای کردی یا لاتین؟

  زندگینامه سید علی اصغر کردستانی

  امپراتوریهای کرد بخش دوم

  چند شعر زیبای کردی

  امپراتوریهای کرد بخش اول

  شعرای هورامان

  جه‌لاد(شعر سورانی)

  سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

  نام شهرهای کردستان از کجا آمده؟

  زن کرد(ژنی کورد)

  ئه‌خته‌ر‌کچی کوردی چاو‌مه‌ست(شعر سورانی)

  زندگینامه احمد خانی (دانلود کتاب مم و زین)

  شعر سورانی(ئه‌من ئه‌ی نیشتمان توم هه‌ر له‌بیره)

  لباس کردی+عکس

  مراسم پیر شالیار(اورامان)

  زندگینامه شوان پرور

  شعر کردی سورانی(نه عه‌ره‌بم به ایرانی نه تورکیکی شاخستانی)

  ساختار دستوری زبان کردی

  زندگینامه پوران درخشنده

  هه‌شت دروی دایه (مطلب جالب)

  شعر کردی سورانی(دایه)

  بررسی موسیقی کردی

  شعر کردی سورانی(کانی)

  بررگان کرد(باستان و جهان)

  كردستان در دوره ­ی اسلامی

  شعر کردی سورانی(بهار)

  تاریخچه رقص کردی

  وی زالم(شعر کرمانجی)

  کردستان در دوران باستان

  شعری عاشقانه

  مطلبی حکمت آموز

  زندگینامه قانع

  زندگینامه نالی

  تو گوت از گولم(شعرکرمانجی+ترجمه)

  امید کردستانی(معاون ارشد گوگل)

  که‌س به وه‌ی نالا ئازایی(داستان کردی)

  زندگینامه شرکو بی‌کس

  زندگینامه حسن زیرک





آمار وبلاگ
بازدید های امروز :
بازدید های دیروز :
كل مطالب :
كل بازدید ها :





قالب توسط :صابر كردستانچی






Online User