تبلیغات
خوشه‌ویستی-كورد-كوردستان

خوشه‌ویسترین که‌ست (الله)‌* بیت جوانترین وشه‌ت( سبحانه‌الله)‌ *بیت باشترین هاوریت( قورئان)* بیت خوشترین جیگات( به‌هه‌شت) بیت





لیست فرهنگ لغت های کردی [زمانی کوردی ( زبان کردی) , ]




لیسته‌ی فه‌رهه‌نگه كوردییه‌كان


له‌مێژه مرۆڤ بیری له كۆكردنه‌وه‌ی وشه‌كانی زمانی خۆی كردووه‌ته‌وه و پاراستنی وشه‌ و زمانی به پاراستنی گه‌ل و نه‌ته‌وه زانیوه. هه‌ر گه‌لێكیش زمانی فه‌وتابێ بێگومان خۆشی فه‌وتاوه.
نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كان هه‌ركامه‌یان بۆ خۆیان سه‌دان فه‌رهه‌نگی جۆربه‌جۆریان له بواره جیاكاندا داناوه، وه‌كوو بواری زانستی، گشتی، پزیشكی، ئه‌ستێره‌وانی، فیزیا، كیمیا، گیانه‌وه‌رزانی، ئابووری، ڕووه‌كزانی، ڕامیاری، فه‌لسه‌فه، وێژه، بیركاری، كشتوكاڵ، زه‌ویزانی، زمان، ڕێگاوبان، پیشه‌سازی، ئه‌له‌كترۆنیك، ناو، ئاژه‌ڵ، په‌له‌ور، ماف و ده‌یان لقی تر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گه‌لێك بابه‌ت و وتار و نووسین و نامیلكه و په‌ڕتووك و گۆڤار و هتد بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها زۆر كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ش له‌و بواره‌ ده‌گرن و كۆڕ و كۆمه‌ڵی زانیاری و ئه‌كادیمی و وشه‌سازییان هه‌یه كه پێك هاتوون له زمانزانان و زمانه‌وانانی پسپۆڕ و شاره‌زا و لێهاتوو.
هه‌رساڵ له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست و زانیاری و پێكهاتنی زاراوه‌ی نوێ، فه‌رهه‌نگی نوێش ده‌كه‌وێته ئاراوه.
كاروانی فه‌رهه‌نگنووسیش له ناو كورددا له‌مێژه كه‌وتووه‌ته ڕێ، هه‌رچه‌ند ڕێگایه‌كی زۆر دوورودرێژ و پڕ هه‌وراز و نشێوی له پێشدایه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك فه‌رهه‌نگی نوێ و جۆربه‌جۆری كوردی كه‌وتۆته ئاراوه كه بێگومان مایه‌ی دڵخۆشییه.
فه‌رهه‌نگنووسانی كورد زۆرجار به تاقوته‌نیا ئه‌ركی گرووپێكیان به ئه‌ستۆ گرتووه و هیلاكی و شه‌ونخوونییان كێشاوه و شار به شار و دێ به دێ گه‌ڕاون و وشه‌یان كۆ كردووه‌ته‌وه.



له‌ كۆنه‌وه‌ تاكوو ئێسته‌

1. یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی له سه‌ده‌ی 16 له ساڵی 1683/1682ی زایینی له‌لایه‌ن هۆنه‌ر (شاعیر)ی مه‌زنی كورد ئه‌حمه‌دی خانی له‌ژێر ناونیشانی (فه‌رهه‌نگی نه‌وبه‌هار)دا نووسرا. ئه‌م فه‌رهه‌‌نگه له‌به‌رگره‌وه‌ی نزیكه‌ی 6 هه‌زار وشه‌ و به‌شێوه‌ی (قه‌سیده) و هه‌ر قه‌سیده‌یه‌كیشی له‌سه‌ر كێشێكه. فه‌رهه‌نگی نه‌وبه‌هار فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ عه‌ره‌بی بوو:
(رجل) پێ و (ركبة) ئه‌ژنۆ (بطن) سك
(صدر) سنگ و (جید) ئه‌ستۆ (عین) چاڤ
ئه‌م فه‌رهه‌نگه چه‌ند جارێك بڵاو كرایه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن (یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی) له پاشكۆی وشه‌نامه‌كه‌ی (الهدیة الحمیدیة فی الغة الكردیة)دا بڵاو كرایه‌وه.

2. فه‌رهه‌نگی ئیتالیایی ـ كوردی، له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی ئیتالی (ماوریزۆ گارزۆنی Maurizio Garzoni)، ساڵی 1787، له ڕۆما. فه‌رهه‌نگێكی زۆر به‌که‌ڵك و سه‌ركه‌وتوو بوو.

3. سێهه‌م فه‌رهه‌نگ له ساڵی 1895ی زایینی له‌ژێر ناونیشانی (فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی) له‌لایه‌ن شێخ مارفی نۆدێ به شێوه‌ی هۆنراوه كه فه‌‌رهه‌نگێكی عه‌ره‌بی ـ كوردی بوو بڵاو كرایه‌وه.

4. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ ڕووسی، پیۆتر لرخ، ساڵی 1858ی زایینی.

5. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ فه‌ره‌نسی، له‌لایه‌ن زانای گه‌وره ئا. ژابا، 1879، 463 لاپه‌ڕه، 15 هه‌زار وشه.
ئا. ژابا دوو فه‌رهه‌نگی (فه‌ره‌نسی ـ ڕووسی ـ كوردی) و (كوردی ـ فه‌ره‌‌نسی ـ ڕووسی)یشی داناوه كه هێشتا هه‌ر به شێوه‌ی ده‌ستنووسه و له ئه‌رشیڤی ئه‌كایمیی سۆڤێت له لینینگراد هه‌ڵگیراون.

6. فه‌رهه‌نگۆكێكی بیست لاپه‌ڕه‌یی، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی (سی. ری)، ساڵی 1870.

7. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ ئه‌ڵمانی، ڕۆژهه‌ڵاتناس (ئا. سۆتسین)، كۆتاییی سه‌ده‌ی نۆزده.

8. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ ڕووسی، سێ هه‌زار وشه، هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگۆكێكی ڕووسی ـ كوردی، چوار هه‌زار وشه، له‌لایه‌ن زانای ڕووسی (س. ئا. یه‌گیزارۆڤ).

9. فه‌رهه‌نگێكی كوردی ـ عه‌ره‌بی، (یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی)، 319 لاپه‌ڕه‌، ئه‌سته‌مبووڵ، ساڵی 1893.

10. فه‌رهه‌‌نگۆكێكی كوردی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1913، هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگۆكێكی ئینگلیزی ـ كوردی، ساڵی 1919، حه‌فتا لاپه‌ڕه له‌لایه‌ن میجه‌رسۆن.

11. فه‌رهه‌نگۆكێكی ڕووسی ـ كوردی، (ش. ف. نیكوتین)، ساڵی 1916، ورمێ.

12. فه‌رهه‌نگۆكێكی شازده لاپه‌ڕه‌یی، میسیۆنه‌ری ئه‌مریكی (ل. و. فۆسۆم)، ساڵی 1919.
له ساڵانی 30ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا قۆناغێكی نوێ له فه‌رهه‌نگنووسی له‌نێوان ڕووناكبیرانی كورددا ده‌ستی پێكرد، ئه‌ویش له ئاكامی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی پێنووسبه‌ده‌ستانی كورد.

13. فه‌رهه‌نگۆكێكی زاراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له گۆڤاری (هیوا)، جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان، ساڵانی 30.

14. فه‌رهه‌نگۆكێك له گۆڤاری (نزار)، مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی.

15. فه‌رهه‌نگۆكێك له لایه‌ن مامۆستا شاكر فه‌تاح، ساڵی 1934.

16. فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی ـ كوردی، مامۆستا عه‌بدوڵڵا زێوه‌ر، ساڵی 1941.

17. ڕابه‌ر، فه‌رهه‌‌نگێكی قوتابخانه‌ییی عه‌ره‌بی و كوردییه، ساڵی 1950، 15 هه‌زار وشه، زانای گه‌وره‌ی كورد مامۆستا گیوی موكریانی كه هه‌ندێ جار به باوكی فه‌رهه‌‌نگی كوردیش ناو ده‌برێ.

18. فه‌رهه‌نگی كۆلكه‌زێڕینه، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی ـ فه‌ره‌نسی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1955، مامۆستا گیوی موكریانی.

19. فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد، كوردی ـ عه‌ره‌بی، نزیكه‌ی 30 هه‌زار وشه، 1961، مامۆستا گیوی موكریانی.

20. فه‌رهه‌نگی نۆبه‌ره، عه‌ره‌بی ـ كوردی، به‌رگی یه‌كه‌م 1986، به‌رگی دووه‌م 1990، مامۆستا گیوی موكریانی.

21. فه‌رهه‌نگی كوردستان، كوردی ـ كوردی، 940 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، ساڵی 1999، مامۆستا گیوی موكریانی. به‌داخه‌وه ئه‌م فه‌رهه‌نگه پاش كۆچی مامۆستا گیوی موكریانی له چاپ درا و بڵاو كرایه‌وه و خۆی كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی لاوی و پیریی ته‌رخانی فه‌رهه‌نگنووسی كردبوو و پێنج فه‌رهه‌نگی پێشكه‌ش به كورد كرد نه‌یتوانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه به چاپكراوی ببینێ.

22. فه‌رهه‌نگۆك بۆ قوتابیانی كورد، 1955، مامۆستا عیززه‌ددین مه‌لا مسته‌فا.

23. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فارسی ـ عه‌ره‌بی، زانای پایه‌به‌رزی كورد مامۆستا شێخ موحه‌مه‌دی مه‌ردۆخ، دوو به‌رگ سه‌رجه‌م 1942 لاپه‌ڕه، ساڵی 1956، چاپی تاران.
 
24. فه‌رهه‌نگی خاڵ، یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی به كوردی، سێ به‌رگ، یه‌که‌م به‌رگی له ساڵی 1960 بڵاو كرایه‌وه و دوایی ئه‌وانی تریش له‌چاپ دران. فه‌رهه‌نگی خاڵ یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتووترین فه‌رهه‌نگه كوردییه‌كان كه له لایه‌ن مامۆستا شێخ موحه‌مه‌دی خاڵ دانرا. ئه‌م فه‌رهه‌نگه سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بوو بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی دواتر كه كه‌وتنه ئاراوه.

25. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی، مامۆستا عه‌لائه‌دینی سه‌جادی، ساڵی 1962.

26. فه‌رهه‌نگا كوردی، كوردی ـ كوردی به شێوه‌ی كرمانجیی ژووروو له دوو به‌رگدا، مامۆستا جگه‌رخوێن، ساڵی 1962.

27. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركی، یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركییه. نزیكه‌ی 10 هه‌زار وشه، مووسا عه‌نته‌ر، ساڵی 1967.

28. (فرهنگ كردی)، كوردی ـ فارسی، به‌رگی یه‌كه‌م ته‌نها پیتی (ا ـ ب)، م. ئه‌وره‌نگ، تاران ساڵی 1968.

29. فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی ـ كوردی، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، ساڵی 1970 به شێوه‌ی هۆنراوه.

30. فه‌رهه‌نگی زانیاری، مامۆستا عه‌بدولقادر به‌رزنجی، سلێمانی، 1971.

31. فه‌رهه‌نگی كشتوكاڵ، مامۆستا مه‌عرووف قه‌ره‌داغی، 1972/1973.

32. فه‌رهه‌نگی زانیاری، مامۆستا كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، عه‌ره‌بی ـ كوردی، به‌رگی 1 و 2، سلێمانی، 1974.

33. فه‌رهه‌نگۆكێكی كوردی ـ فارسی ـ عه‌ره‌بی، موحه‌مه‌د ئه‌مینی میسری سه‌ییدیان، مه‌هاباد.

34. زاراوه‌ی زانستی، له لایه‌ن چه‌ند لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، 1960.

35. زاراوه‌ی زانستی، نه‌قابه‌ی مامۆستایانی سلێمانی، 97 لاپه‌ڕه.

36. هه‌ندێك زاراوه‌ی زانستی، سێسه‌د زاراوه، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، 1960.

37. فه‌رهه‌‌نگۆكی زانستی، سێ هه‌زار زاراوه، مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز، 1960/1961.

38. فه‌رهه‌نگۆكی زاراوه‌ی پارێزگای سلێمانی، عه‌ره‌بی ـ كوردی، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی، 1971، نزیكه‌ی 1400 وشه.

39. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ عه‌ره‌بی، گۆڤاری په‌روه‌رده و زانست، به‌ڕێوه‌رێتیی گشتیی خوێندنی كوردی، 196 لاپه‌ڕه، 1972.

40. گۆڤاری كۆڕی زانیاریی كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، به‌رگی دووه‌م.

41. زاراوه‌ی كارگێڕی، كۆڕی زانیاریی كورد، 1983/1984.
42. فه‌رهه‌نگێكی ئه‌رمه‌نی ـ كوردی به ناوی خه‌به‌رناما ژ زمانێ فه‌له‌یی ـ كورمانجی، ڕه‌وان له سۆڤیه‌تی پێشوو، نزیكه‌ی 300 لاپه‌ڕه، 1933.

43. فه‌رهه‌نگۆكێكی ئه‌رمه‌نی ـ كوردی به ناوی خه‌به‌رناما تیرمینۆلۆجیی فه‌له‌یی ـ كورمانجی، 50 لاپه‌ڕه، 1935.

44. فه‌رهه‌نگێكی ئه‌رمه‌نی ـ كوردی به ناوی خه‌به‌رناما ئه‌رمه‌نی ـ كوردی، سه‌مه‌ندێ چیابه‌ند، ئارامێ چاچان، 352 لاپه‌ڕه، 23 هه‌زار وشه، یه‌ریڤان، 1957.

45. فه‌رهه‌نگی ڕووسی ـ كوردی، دوكتۆر ئی ڤاریزۆڤ، 782 لاپه‌ڕه، نزیكه‌ی 30 هه‌زار وشه، 1957.

46. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ڕووسی، چه‌ركه‌زی به‌مۆ، 618 لاپه‌ڕه، 14 هه‌زار وشه، 1957.

47. فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ ڕووسی، مامۆستا قه‌ناتی كوردۆ، نزیكه‌ی 34 هه‌زار وشه، 1960، یه‌كێك له فه‌رهه‌‌نگه هه‌ره باشه‌كان.

48. فه‌رهه‌نگێكی كوردی (كرمانجیی خواروو) ـ ڕووسی، لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌ناتی كوردۆ پاش ده‌ ساڵ كار تیاكردن ئاماده‌ی كردبوو بۆ چاپ نازانم ئێسته له چاپ دراوه یان نا. ئه‌م فه‌رهه‌نگه نزیكه‌ی 30 هه‌زار وشه‌ی تیا بوو.

49. فه‌رهه‌نگێكی فرێزیۆلۆژیی كوردی ـ ڕووسی، مه‌كسیمی خه‌مۆ به‌رپرسی كارگێڕیی به‌شی كوردیی یه‌ریڤان ئاماده‌ی كردبوو بۆ چاپ، نازانم له چاپ دراوه یان نا.

50. كتێبێك به ناوی (ڕێزمانی ئاسووری و كوردی و یه‌زیدی) كه به‌شێكی هه‌ره زۆری فه‌رهه‌‌نگه ئاغا بوترس ئه‌ڵۆ، به‌غدا 1920.

51. كتێبێكی ڕێزمانی كوردی كه لاپه‌ڕه‌ی 55 تا 114ی فه‌رهه‌نگێكی ئینگلیزی ـ كوردییه، ر. ف. جاردین، به‌غدا 1922.

52. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فه‌ره‌‌‌نسی ـ ئینگلیزی، جویس بلۆ، 263 لاپه‌ڕه، پاریس 1965.

53. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، مامۆستا تۆفیق وه‌هبی و س. ئه‌دمۆنس، له‌نده‌ن 1966. یه‌كێك له فه‌رهه‌‌نگه هه‌ره باشه‌كان.

54. فه‌رهه‌نگۆكێكی 30 لاپه‌ڕه‌یی بۆ گه‌شتیاره‌كان، ئینگلیزی ـ كوردی، (The World Publishing Company)، ئه‌مریكا 1965.

55. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، (Ernest N. MacCarus)، ساڵی 1965.

56. (فه‌رهه‌نگچه)، سه‌یید موحه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، 1979، تاران، 83 لاپه‌ڕه.

57. فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ پارسی (ئاری)، سدیق بۆره‌كه‌یی، به‌رگی یه‌كه‌م، 1968، له‌سه‌ر ئه‌ركی موراد ئاوره‌نگ، تاران، چیهر 348 لاپه‌ڕه.

58. به‌رگی دووه‌م 1969، تاران، چیهر 413 لاپه‌ڕه.

59. فه‌رهه‌نگی په‌هله‌وی ـ كوردی، سدیق بۆره‌كه‌یی، 1971، تاران، چیهر 92 لاپه‌ڕه.

60. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی، شوكروڵڵا بابان، 1981، تاران، 872 لاپه‌ڕه.
61. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی، م. س. كارا، 1982، سنه، 348 لاپه‌ڕه.

62. فه‌رهه‌نگی قوتابی، د. ئیحسان فوئاد، جه‌مال عه‌بدول، عه‌بدوڵڵا شاڵی، موحه‌مه‌د ئه‌مین غه‌فوور هه‌ورامانی، 1985، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به‌غداد، 272 لاپه‌ڕه.

63. فه‌رهه‌نگی له‌ك و لوڕ، حه‌مید ئیزه‌د په‌نا و مه‌حموود زامدار، 1978، كۆڕی زانیاریی كورد، 230 لاپه‌ڕه.

64. فه‌رهه‌نگی ناوی ده‌نگ له زمانی كوردیدا، د. نه‌سرین فه‌خری، به‌غدا، 1974، 122 لاپه‌ڕه.

65. قامووس ئاری ـ كوردی، سابر گرد عازه‌بانی، 1985، به‌غداد، 222 لاپه‌ڕه.

66. قامووسی ده‌روونناسی، د ـ ر، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، 1985، چ علا، 252 لاپه‌ره.

67. قامووسی زمانی كوردی، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، 1977، چاپی كۆڕی زانیاریی كورد، 246 لاپه‌ڕه.

68. به‌رگی دووه‌م، 1979، كۆڕی زانیاریی كورد، 230 لاپه‌ڕه.

69. قامووسی زبانی كوردی، ء و ب، 472 لاپه‌ڕه، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، نوێكردنه‌وه‌ی چاپ، ئینتشاراتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی، 1988، ورمێ.

70. (فرهنگ ماد) = فه‌رهه‌نگی ماد، كوردی ـ فارسی، به‌رگی یه‌كه‌م، ء، سدیق بۆره‌كه‌یی، تاران 1361ی هه‌تاوی. 215 لاپه‌ڕه‌.

71. (فرهنگ ماد) = فه‌رهه‌‌نگی ماد، كوردی ـ فارسی، به‌رگی دووه‌م، ب، سدیق بۆره‌كه‌یی، تاران 1369ی هه‌تاوی، 208 لاپه‌ڕه.

72. (فرهنگ اصیل)، كوردی ـ فارسی، فتاح عزیزی اقدم.

73. قاموسا سه‌لاحه‌دین، سه‌‌لاح سه‌عدلا، چاپا یه‌که‌م 1998، چاپی دووه‌م 1999، كتێبفرۆشیی هه‌رزان سوید، به پیتی سۆرانی 1183 لاپه‌ڕه، چاپی سێهه‌م به پیتی لاتین ساڵی 2000، ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس، 72000 وشه‌.

74. (فرهنگ سه زبانه ئاسۆ) = فه‌رهه‌‌نگی سێ زمانه‌ی ئاسۆ، كوردی ـ فارسی ـ ئینگلیزی، ئه‌میر ئه‌مینی، 572 لاپه‌ڕه، ساڵی 2002/2003.

75. (فرهنگ گیاهان داروئی) = فه‌رهه‌نگی گیا ده‌رمانییه‌كان، ئه‌میر ئه‌مینی، كوردی ـ ئینگلیزی ـ فارسی، چاپی چواره‌م 1381ی هه‌تاوی.

76. فه‌رهه‌نگا گولی، فارسی ـ كوردی، مسعود خالد گولی، 400 لاپه‌ڕه، دهۆك 2002.

77. ئینسایكلۆپێدیای پزیشكایه‌تیی خێزانی، د. عبدالرحمن عبدالله، 442 لاپه‌ڕه، سلێمانی 2002.

78. (فرهنگ كردی كرمانشاهی) = فه‌رهه‌نگی كوردیی كرماشانی، كوردی ـ فارسی، عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌رویشیان، 432 لاپه‌ڕه.

79. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ توركی، توركی ـ كوردی، Torî، 1992، ئه‌سته‌مبووڵ، 496 لاپه‌ڕه.

80. فه‌رهه‌نگی مزگین Mizgîn، وێنه‌دار، بۆ مناڵان، به كرمانجیی ژووروو، محه‌مه‌د ده‌هسوار، 1995.
81. فه‌رهه‌نگی تاهیر سادق، فه‌رهه‌‌نگی هاوواتاكانی زمانی كوردی، كوردی ـ كوردی ـ عه‌ره‌بی، سلێمانی 1998، 440 لاپه‌ڕه

82. القاموس الكردی الحدیث، الستاذ علی سیدو گورانی، 670 لاپه‌ڕه، 1985، به پیتی لاتین.

83. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ فارسی، (علی اكبر وقایع نگار)، 223 لاپه‌ڕه، 1369ی هه‌تاوی، 1990ی زایینی.

84. الدلیل الغوی الثلاثی، عزیز رشید عقراوی، 1980، 380 لاپه‌ڕه.

85. فه‌رهه‌نگا ژین، كوردی (كرمانجیی ژووروو، لاتین) ـ عه‌ره‌بی، موحه‌مه‌د جه‌میل سه‌یدا، 424 لاپه‌ڕه.

86. فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ توركی، توركی ـ كوردی، D. izoli، ساڵی 1992، 913 لاپه‌ڕه.

87. فه‌رهه‌‌نگی كوردی (زازاكی) ـ توركی، مونزر جه‌م، 1994، 589 لاپه‌ڕه.

88. فه‌رهه‌‌نگی دملكی ـ توركی، Malmisanij، ساڵی 1987، 431 لاپه‌ڕه.

89. فه‌رهه‌‌نگی زازایی ـ توركی، هارون تورگوت، 336 لاپه‌ڕه، ساڵی 2001.

90. فه‌رهه‌‌نگی زازاكی ـ توركی، توركی ـ زازاكی، توران ئه‌رده‌م، 1997، ئه‌سته‌مبووڵ، 222 لاپه‌ڕه.

91. فه‌رهه‌‌نگی زازایی ـ توركی، مه‌سوت ئوزجان، 1997، 234 لاپه‌ڕه.

92. فه‌رهه‌نگا كوردی ـ ئه‌ڵمانی ـ كورمانجی، 721 لاپه‌ڕه، 1992، به‌رلین.

93. فه‌رهه‌‌نگۆكی كوردی ـ په‌هله‌وی ـ كورمانجی ـ 1997، 38 لاپه‌ڕه.

94. فه‌رهه‌‌نگی كوردی (كرمانجیی ژووروو) ـ ئه‌ڵمانی، 1992، ئه‌ڵمانیا، 543 لاپه‌ڕه.

95. فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ فه‌رانسه‌یی، هه‌ڵکه‌وت حاكم، پاریس 1993، هه‌م به پیتی سۆرانی و هه‌م به پیتی لایتن، 318 لاپه‌ڕه.

96. فه‌رهه‌‌نگی كوردی (كرمانجیی ژووروو) ـ فه‌رانسه‌‌یی ـ ئینگلیزی، ساڵی 1965، Joyce Blaue، نزیكه‌ی 263 لاپه‌ڕه.

97. فه‌رهه‌‌نگی كوردی (كرمانجیی ژووروو) ـ دانیماركی، مه‌سوت زیلان، 1994، 263 لاپه‌ڕه.

98. فه‌رهه‌‌نگی زیوار، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، 1995، جه‌مال عه‌بدول، 335 لاپه‌ڕه.

99. فه‌رهه‌نگی شه‌وكار، تایبه‌ت به كیمیا، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، 15000 زاراوه، 1998، جه‌مال عه‌بدول.

100. فه‌رهه‌نگی كیمیا، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، 1750 زاراوه، 1999، جه‌مال عه‌بدول.

101. قامووسی ده‌روونزانی، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی. 1985، عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف، 252 لاپه‌ڕه.

102. كوردی ـ ئینگلیزی، ئینگلیزی ـ كوردی، به كرمانجیی ژووروو، Aziz Amindarov، نیویۆرك، 1994، 313 لاپه‌ڕه.

103. (واژه نامه كردی ـ فارسی)، (د. محمد تقی ابراهیم پور)، تاران 1373ی هه‌تاوی، 1994ی زایینی، 795 لاپه‌ڕه.

104. (واژه نامه فارسی ـ كردی)، (د. محمد تقی ابراهیم پور)، تاران 1373ی هه‌تاوی، 1994ی زایینی، 429 لاپه‌ڕه.

105. حه‌وته‌وانه، فه‌رهه‌‌نگی ئینگلیزی ـ كوردی ـ فارسی، فه‌تاحی كاویان، سلێمانی 2000.

106. ئه‌ستێره گه‌شه، كوردی ـ عه‌ره‌بی، فازیل نیزامه‌دین، چاپی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م 565 لاپه‌ڕه ساڵی 1989.

107. فه‌رهه‌نگی دانیماركی ـ كوردی، ئاواره گه‌رمیانی، 1126 لاپه‌ڕه، دانیمارك 1999.

108. هه‌نبانه بۆرینه، فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ كوردی ـ فارسی، مامۆستا هه‌ژار، چاپی یه‌كه‌م: به‌رگی یه‌که‌م پیته‌كانی ئـ تا س، ساڵی 1368ی هه‌تاوی، تاران، 459 لاپه‌ڕه، به‌رگی دووه‌م پیته‌كانی ش تا ی، ساڵی 1369ی هه‌تاوی، تاران، 1035 لاپه‌ڕه. یه‌كێك له فه‌رهه‌‌نگه هه‌ره‌ باشه كوردییه‌كان.

109. فه‌رهه‌‌نگی شاره‌زوور، كوردی ـ ئینگلیزی، شه‌فیق قه‌زاز، 601 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، كوردستان 2000. به‌شه‌ كوردییه‌كه‌ی هه‌م به پیتی عه‌ره‌بی نووسراوه و هه‌م به پیتی لاتین.

110. فه‌رهه‌نگی زانیاریی، عه‌ره‌بی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، به‌رگی یه‌كه‌م ساڵی 1974، چاپخانه‌ی كامه‌رانی له سلێمانی، 438 لاپه‌ڕه.

111. فه‌رهه‌نگی زانیاری، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، به‌رگی دووه‌م ساڵی 1979، له بڵاوكراوه‌كانی كۆڕی زانیاریی كورد، 400 لاپه‌ڕه.

112. فه‌رهه‌‌نگی زانیاری، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، به‌رگی سێیه‌م ساڵی 1983، به‌غداد، 381 لاپه‌ڕه.

113. فه‌رهه‌نگی زانیاریی وێنه‌دار، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، 102 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره. هه‌م له باشوور و هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ندی جار له چاپ دراوه‌ته‌وه.

114. فه‌رهه‌نگی وێنه‌داری گیانداره‌كان، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، 110 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، چاپی كتێبی هه‌رزان له سوید، ساڵی 2001.

115. كه‌ڵه‌فه‌رهه‌‌نگی ڕووه‌كه ئابووریی‌یه‌كان، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، چاپی كتێبی هه‌رزان له سوید، ساڵی 2002، وێنه‌دار، 416 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره.

116. پڕۆژه‌ی زاراوه‌ی زانستیی كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، ساڵی 1991 سوید، 148 لاپه‌ڕه.

117. فه‌رهه‌نگی زه‌ویزانیی وێنه‌دار، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی، سلێمانی.

118. كه‌مالنامه، فه‌رهه‌‌نگی زانیاریی عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، كه‌مال جه‌لال غه‌ریب، سلێمانی 2003. ئه‌م فه‌رهه‌‌نگه گه‌وره‌ترین، مه‌زنترین و بێوێنه‌ترین فه‌رهه‌نگێكی زانیارییه كه تا ئێسته له‌چاپ درابێ و له‌ هه‌موو بواره‌ جۆربه‌جۆره زانستییه‌كاندا وشه‌ی له خۆی گرتووه. نزیكه‌ی 1700 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌یه.
مامۆستا كه‌مال جه‌لال غه‌ریب كه مامۆستای قوتابخانه، ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، ئه‌ندامی یاریده‌ده‌ری كۆڕی زانیاریی كورد، سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه كۆمه‌ڵێ كتێبی زانستیی داناوه یان وه‌رگێڕاوه، له بواری دانانی فه‌رهه‌‌نگی زانیاریدا شۆڕه‌سوار و تاكانه و بێوێنه‌یه و ده‌كرێ به باوكی فه‌رهه‌‌نگی زانیاریی كوردی ناو ببرێ و به‌و كارانه‌ی ڕاژه‌یه‌كی‌ (خزمه‌تێكی) بێوێنه‌ی پێشكه‌ش به نه‌‌ته‌وه‌ی كورد كردووه و بێگومان ناوی له ئاسمانی فه‌رهه‌‌نگی زانستی كوردیدا هه‌میشه گه‌شاوه‌یه.
119. فه‌رهه‌نگی ڤێترینه‌ری، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، عه‌ره‌بی ـ كوردی ـ ئینگلیزی. دوكتۆر فه‌ره‌یدوون عه‌بدولستار، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م.

120. فه‌رهه‌نگی فیزیا، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، نه‌وزاد عومه‌ر محێدین، 340 لاپه‌ڕه، سلێمانی 2002.

121. فه‌رهه‌نگی سویدی ـ كوردی بۆ وه‌رگێڕان، دڵشاد عه‌بدولڕه‌حمان، ستۆكهۆڵم 1998، 252 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره بچووك.

122. فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی، موسته‌فا سلێمان، به‌شی ئینگلیزی ـ كوردییه‌كه‌ی 220 لاپه‌ڕه، به‌شی كوردی ـ ئینگلیزییه‌كه‌ی 180 لاپه‌ڕه‌یه. چاپخانه‌ی ڕه‌نج، باشووری كوردستان.

123. فه‌رهه‌‌نگی ئارام، ئینگلیزی ـ كوردی ـ فارسی، ئه‌میری ئه‌مینی، 377 لاپه‌ڕه، ساڵی 2002/2001.

124. فه‌رهه‌‌نگی وێنه‌داری میر، ئامانج میرداوه‌لی، 61 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، هه‌ولێر ساڵی 2003.

125. فه‌رهه‌نگی گیرفانیی جاف، ئینگلیزی ـ كوردی، ئیحسان عه‌لی، زیاتر له 8500 وشه، چاپی یه‌كه‌م 2002، چاپی دووه‌م و سێیه‌م 2003، سلێمانی.

126. فه‌رهه‌‌نگی باڵنده، ئه‌حمه‌د به‌حری، 344 لاپه‌ڕه، هه‌ولێر 2001، وێنه‌دار.

127. گه‌وهه‌ری گه‌رمه‌سێر، كوردی ـ عه‌ره‌بی به زاری كه‌لهوڕی، نعمه‌ت عه‌لی سایه، سێ به‌رگ، به‌غداد 1988.

128. گوڵشه‌ن، كوردی ـ عه‌ره‌بی ـ فارسی، عبدالسلام محمد نبی، 176 لاپه‌ڕه، به‌غداد 1986.

129. فه‌رهه‌نگی نما، ئینگلیزی ـ عه‌ره‌بی ـ كوردی، نزیكه‌ی 3000 زاراوه، د. ڕێباز جه‌مال عه‌بدول، ساڵی 2001.

130. فه‌رهه‌‌نگی پزیشكی سویدی ـ كوردی، حه‌سیب ڕۆژبه‌یانی و عه‌لی له‌بریز، 98 لاپه‌ڕه، سوید 1999.

131. بێستوون، فه‌رهه‌‌نگی سۆرانی ـ هه‌ورامی، حامید دروودی و حاته‌م مه‌نبه‌ری، 222 لاپه‌ڕه، ستۆكهۆڵم 1998.

132. فه‌رهه‌نگی هه‌رمان، كوردی ـ كوردی، عه‌لی نانه‌وازاده، به‌رگی یه‌كه‌م پیتی ئا & ب، 495 لاپه‌ڕه، تاران 1380ی هه‌تاوی.

133. فه‌رهه‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 136 لاپه‌ڕه، سوید 1995.

134. فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ سویدی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 326 لاپه‌ڕه، سوید 1994.

135. فه‌رهه‌نگی سویدی ـ كوردی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 414 لاپه‌ڕه، چاپی كتێبی ئه‌رزان، سوید 2001.

136. فه‌رهه‌نگی پزیشكی، سویدی ـ كوردی، مژده خه‌لیل ڕه‌شید، 253 لاپه‌ڕه، ستۆكهۆڵم 1997.

137. زاراوه‌ی نوێ یان فه‌رهه‌‌نگی نوێ، فه‌رهه‌‌نگێكی زاراوه سیاییه‌كانه، برهان قانع، 200 لاپه‌ڕه‌یه، به‌غداد 1985.

138. فه‌رهه‌‌نگی كوردی ـ ئینگلیزی، شه‌وكه‌ت ئیسماعیل حه‌سه‌ن، به‌شی یه‌که‌م (ئـ)، 374 لاپه‌ڕه، به‌غداد 1989.

139. فه‌رهه‌‌نگی وشه‌ دووانه‌كانی زمانی كوردی، ته‌ها فه‌یزی زاده، 223 لاپه‌ڕه، ورمێ 1367ی هه‌تاوی.

140. ئینسكلۆپیدیای ئابووری، عه‌ره‌بی ـ ئینگلیزی ـ كوردی، فه‌یسه‌ل ده‌باغ، زیاتر له 2000 زاراوه‌ی ئابووری، هه‌ولێر 2001.

141. نێو له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا، كوردی ـ كوردی، ناسری ڕه‌زازی، 344 لاپه‌ڕه، ستۆكهۆڵم 1991.

142. فه‌رهه‌نگی ناوی كوردی، سیروان كاروانی، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی سوید.

143. فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی، كوردی ـ ئینگلیزی، ئینگلیزی ـ كوردی، به‌ختیار سه‌جادی و محه‌مه‌د مه‌حموودی، به‌شی ئینگلیزی ـ كوردییه‌که‌ی 98 لاپه‌ڕه‌یه، به‌شی كوردی ئینگلیزییه‌كه‌ی 120 لاپه‌ڕه‌یه، سلێمانی 2002.

144. فه‌رهه‌‌نگی زاراوه‌كانی قوتابخانه، عه‌ره‌بی ـ كوردی، لێژنه‌یه‌ك دایناوه له گۆڤاری په‌روه‌رده و زانست، 117 لاپه‌ڕه، به‌غداد 1978.

145. ئینگلیزی له سه‌فه‌ردا، حسن اشرف الكتابی، چاپی یه‌كه‌م 2000، چاپی دووه‌م 363 لاپه‌ڕه، ساڵی 2002.

146. قامووسی زبانی كوردی، كوردی ـ كوردی، (ئـ و ب)، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، چه‌ندین جار له چاپ دراوه‌ته‌وه، 472 لاپه‌ڕه.

147. فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد، ئینگلیزی ـ كوردی، سه‌لام ناوخۆش، 407 لاپه‌ڕه، هه‌ولێر 2002.

148. كۆمه‌ڵێك فه‌رهه‌‌نگۆك كه له پاشكۆی كتێبه جۆربه‌جۆره‌كانی قوتابخانه‌كان و هۆنراوه‌كان و كتێبی شاعیران و نووسه‌ران دانراون.

149. فه‌رهه‌نگی سوێدی ـ كوردی، حه‌سه‌ن قازی و هیوا كاردۆیی، 1992 سوید، 309 لاپه‌ڕه.

150. فه‌رهه‌نگه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنت
له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش گه‌لێك فه‌رهه‌‌نگی جۆربه‌جۆری كوردی هه‌یه كه بێگومان هه‌ر ده‌م له زۆربووندان.

بێگومان بابه‌تێكی وه‌ها هه‌رگیز ناتوانێ ته‌واو ببێ چونكوو هه‌رده‌م فه‌رهه‌‌نگی نوێ دێته




نوشته شده توسط خوشه ویست در  چهارشنبه 27 مرداد 1389 و ساعت 10:45 ق.ظ


() نظر
       




سلام من خوشه ویست هستم این یک وبلاگ در مورد کردکردستان، فرهنگ وآداب و رسوم ملت کرد است. از دوستانی که سر می زنند تشکر می کنم دوست عزیزم روزرین من را در گرد آوری مطالب بسیار کمک کردند متشکرم
بایگانی

 نویسندگان

خوشه ویست (149)


موضوعات

وتەی ناوداران (سخن بزرگان) (1)
شاعران معاصر کرد (شاعیرانی هاوچه‌ڕخی کورد) (2)
مطلب موقتی (مناسبتی) (1)
شیعر و قسه ی خوش * سورانی * (32)
شیعر و قسه ی خوش * کورمانجی * (10)
گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) (40)
زمانی کوردی ( زبان کردی) (32)
چیروک و داستان (3)
متفرقه (19)


 آرشیو

بهمن 1391 (1)
دی 1391 (1)
آبان 1391 (1)
شهریور 1391 (2)
تیر 1391 (1)
خرداد 1391 (2)
اردیبهشت 1391 (2)
فروردین 1391 (1)
اسفند 1390 (1)
دی 1390 (1)
آذر 1390 (1)
آبان 1390 (1)
مهر 1390 (3)
شهریور 1390 (4)
مرداد 1390 (3)
تیر 1390 (5)
خرداد 1390 (5)
اردیبهشت 1390 (4)
فروردین 1390 (2)
اسفند 1389 (5)
دی 1389 (1)
آذر 1389 (1)
آبان 1389 (2)
مهر 1389 (2)
مرداد 1389 (2)
تیر 1389 (2)
خرداد 1389 (2)
اردیبهشت 1389 (1)
فروردین 1389 (1)
اسفند 1388 (1)
بهمن 1388 (2)
دی 1388 (1)
آذر 1388 (2)
مهر 1388 (2)
شهریور 1388 (2)
مرداد 1388 (1)
تیر 1388 (2)
خرداد 1388 (3)
اردیبهشت 1388 (3)
فروردین 1388 (2)
اسفند 1387 (4)
بهمن 1387 (3)
دی 1387 (2)
آذر 1387 (4)
آبان 1387 (5)
مهر 1387 (3)
شهریور 1387 (2)
مرداد 1387 (2)
تیر 1387 (2)
خرداد 1387 (2)




لینكدونی
کامیاران و کامیارانی‌ها (-)
خویندکارانی کوردستانی زانکوی ئیلام (-)
کتابخانه هه ورامان ؛یانه وکتێبۆ هه ورامانی (-)
ژوانگه (-)
کامیاران و کامیارانی ها (-)
چوپان دروغگو (-)
کلهر (-)
کلهرستان (-)
کردستان سرزمین نیکی ها (-)
کردستان شناسی (-)
ئاپۆرە (-)
كورده‌واری (-)
رازیار (-)
هووز لک (-)
رومشگان (-)
دانلودآهنگ جدیدوقدیمی كردی (كوردی) (-)
کتیبخانه‌ی کوردی ئه‌وین (-)
نقده نه‌غه‌ده سندووس (-)
بوکی کوردستان (-)
سرشک مریوان (-)
تاریخ کردستان (-)
دل نوشته (-)
پالنگانپالنگان،كامیاران،هورامان،كورده واری (-)
اشعار و ترانه كوردی كورمانجی (-)
هورامان هانه به‌رچه‌م (-)
کوردی جنوبی (-)
آب و آفتاب و آینه (-)
سنقر و کلیایی (-)
سقز (-)
مهاباد (-)
تروسکه‌ ئاگر (-)
كورد و كوردستان (-)
هوز له‌ك(لكستان) (-)
فرهاد کرد (عکسهایی از کردستان) (-)
Lîstêk_لیستئک (کرمانج سرای) (-)
بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان (-)
شاباد (-)
سومای چاو (-)
مه‌کویه‌کی روشنبیری و هونه‌رییه بو گه‌نجان (-)
نه رمه واڵه ی کوردی بۆ ویندۆز (-)
کاردو kardu (-)
عاشق کردستان (-)
شبدر سیراب (-)
لرستان ما (-)
فرهنگ و تاریخ و هنر كردی (-)
مانگه شه‌وی له‌لیلاخ (-)
سرزمین آفتاب (-)
zeryaw (-)
ساخت وبلاگ كردی (كوردی بلاگ ) (-)
دیدنیهای ایلام (-)
خوناوكه (-)
ئه‌زمه‌ڕ سیاسی و رۆشنبیری (-)
XELWET - خه‌ڵوه‌ت (-)
كلیم الله توحدی (-)
سه‌ریوان (گیلانغرب) (-)
شووشه (-)
ژیرو (-)
ده نگێك بۆ ئاواته کان (-)
هاودڵی (-)
فرمیسک(فرهنگ و هنر کردستان) (-)
کردان شیراز (-)
پایگاه اطلاع رسانی تلاطم (-)
توسعه دهندگان علم (-)
ژانی گه‌ل (-)
آشنایی با مسائل فرهنگی کرد (-)
هاستینگ کردی (-)
بانکول (-)
سوران بلاگ (-)
فرهنگی(کردستان) (-)
اتفاقا ما.... (-)
تارنگار کوردهای کورمانج (-)
آوای کرد (-)
کرد امروز (-)
بزرگترین سایت تفریحی کردستان (-)
سه‌یران (-)
کردهای قزوین (-)
شیعری کوردی (-)
تهران 7 فروم (-)
تاریخچه کرد (-)
حه‌وت کانی (-)
زه‌رده په‌ری گول (-)
پاییز (-)
زیبای خفته (-)
کرد و کردستان (-)
کونه کورد (-)
په یڤ (-)
ناجی ملت کرد (-)
بهار اشعار (-)
شیعر کوردی (-)
اهل سنت (-)
آرشیو لینكدونی




جستجو

جستجو در بلاگ






مطالب گذشته وبلاگ

  حسین تقدیسی

  کاردوک

  تاریخچه خط کوردی

  زندگینامه فقی تیران

  مناجات کوردی ( شعر کورمانجی )

  نگاهی تاریخی به وضعیت کردهای ایران

  ماههای سال در زبان کوردی

  معرفی ایلات جلالی و شكاك

  زندگینامه وه‌لی دیوانه

  شعر زیبای مادر (كورمانجی)

  فلسفه رقص كردی و انواع رقص كردی

  گذری بر تاریخ هورامان

  طبقه بندی زبانهای دنیا

  كردهای شیراز

  طایفه بارزانی

  استاد هادی ضیاالدین (مجسمه ساز)

  فرهنگهای كردی (فرهنگ لغت)

  معرفی دلدار(شاعر كورد)

  معرفی چند زن روشنفكر كرد

  منطقه موكریان

  كردهای ایلام

  شعر (Durî te )

  نقده همیشه كردستان

  كردهای ارومیه

  زندگینامه مام وه‌ستا گوران

  SMS اس ام اس کردی (کوردی)

  آیین در کردستان

  لکی

  کردهای ایلام (1)

  شعر (لهجه کرمانشاهی)

  امپراتوری ماد

  حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران(حسن صلاح سوران)

  شرف خان بدلیسی

  ئه‌مشه‌و(شیعر)

  سید خلیل عالی نژاد

  زن کرد از دید نویسندگان

  معروف کوکه ای

  بابرده‌ڵه (شعر)

  قاله مه‌ره

  محمد قاضی

  كۆڵه‌كه‌كانی گۆرانی كوردی

  جگه‌رخوین (شاعر و نویسنده)

  کردستان یک رویا

  مه ستانه

  لی‌کولینه‌وه‌یک له سه‌ر نه‌وروز

  کیژی کا فروش

  خوشه‌ویستی له نیوان رواله‌ت و جه‌وهه‌ر دا

  شعر نیشتمان (وطن) به لهجه فیلی

  مستوره ئه‌رده‌لان (اردلان)

  هه‌تاوه‌ خه‌واڵۆكانی وڵاتی من

  کرمانشاه و دلیل فارسی حرف زدن

  نامه‌ی پدر و مادری برای فرزندانشان

  نوشتن با الفبای کردی یا لاتین؟

  زندگینامه سید علی اصغر کردستانی

  امپراتوریهای کرد بخش دوم

  چند شعر زیبای کردی

  امپراتوریهای کرد بخش اول

  شعرای هورامان

  جه‌لاد(شعر سورانی)

  سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

  نام شهرهای کردستان از کجا آمده؟

  زن کرد(ژنی کورد)

  ئه‌خته‌ر‌کچی کوردی چاو‌مه‌ست(شعر سورانی)

  زندگینامه احمد خانی (دانلود کتاب مم و زین)

  شعر سورانی(ئه‌من ئه‌ی نیشتمان توم هه‌ر له‌بیره)

  لباس کردی+عکس

  مراسم پیر شالیار(اورامان)

  زندگینامه شوان پرور

  شعر کردی سورانی(نه عه‌ره‌بم به ایرانی نه تورکیکی شاخستانی)

  ساختار دستوری زبان کردی

  زندگینامه پوران درخشنده

  هه‌شت دروی دایه (مطلب جالب)

  شعر کردی سورانی(دایه)

  بررسی موسیقی کردی

  شعر کردی سورانی(کانی)

  بررگان کرد(باستان و جهان)

  كردستان در دوره ­ی اسلامی

  شعر کردی سورانی(بهار)

  تاریخچه رقص کردی

  وی زالم(شعر کرمانجی)

  کردستان در دوران باستان

  شعری عاشقانه

  مطلبی حکمت آموز

  زندگینامه قانع

  زندگینامه نالی

  تو گوت از گولم(شعرکرمانجی+ترجمه)

  امید کردستانی(معاون ارشد گوگل)

  که‌س به وه‌ی نالا ئازایی(داستان کردی)

  زندگینامه شرکو بی‌کس

  زندگینامه حسن زیرک





آمار وبلاگ
بازدید های امروز :
بازدید های دیروز :
كل مطالب :
كل بازدید ها :





قالب توسط :صابر كردستانچی






Online User