تبلیغات
خوشه‌ویستی-كورد-كوردستان

خوشه‌ویسترین که‌ست (الله)‌* بیت جوانترین وشه‌ت( سبحانه‌الله)‌ *بیت باشترین هاوریت( قورئان)* بیت خوشترین جیگات( به‌هه‌شت) بیت





زندگینامه قانع [گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) , ]



 

قانع

قانع

موحەممەد کابولی (١٨٩٨-١٩٦٥) ناسراو بە مامۆستا قانع شاعیری چەوساوەکان و بەش مەینەتان و زانای گەورە و پایەبەرزی نەتەوەی کوردە. بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە. شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی فراوان و پێشکەوتووخوازانەیە، ئەوەتا سەردەمانێکی زۆر گوزەری کردووە بەسەر کۆچی دوایی شاعیردا، کەچی پەیتا پەیتا خوێنەری شیعرەکانی لە زیادبووندایە.

ژیانی مناڵی

دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن، بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی لە گوندی ڕیشێن لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە، لە تەمەنی ٤٠ ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات، مامەکانی نازی دەکێشن

تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد، شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنور ژیانی بەسەر دەبرد.. تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی (ئاغا سەید حسێن) و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە، ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن. بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی.

قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر، شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت، بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر.

کە ئاگری یەکەمین شەڕی جیھانی گەیشتە ناوچەی مەریوان، لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو، زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد.. بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن. ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات.. لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی.

کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری شۆسیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە، سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا.. دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن، ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای، ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە، سابڵاخ، شنۆ، ھەولێر، کۆیە، کەرکووک، سلێمانی و بیارە گەڕاوە. دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ.

 

 

ژیانی لاوێتی

لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە.

ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا زیادی دەکرد.. ئەمە لە لایەک، لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەی باکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت.. دیسانەوە لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا، ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو، وە پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان (ئاگری داخ) بیر و باوەڕی زۆربەی لاوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر.

لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی. وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند لایەکی تریشەوە لێی دواوە؛ کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی (وقایق ال اردەلان)ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران، ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شافیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر.

بیروباوەڕی سۆشیالیستی و دژە دەرەبەگایەتی

بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو، لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران. شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت:

با سێ قات نەبێت خانوو سەراکەت

پارەی قاتێکیان بدە بە براکەت

دەوڵەمەدن مەڵێ ھەوڵی بۆ خۆیە

نەبوونی ھەژار، نەبوونی تۆیە

بەھۆی جەنگی دووەمی جیھانییەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵاتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم.. ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە. ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر بوایەتەوە ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو، لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو.

لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە، سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە وڵاتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵاتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەڵستی دەرەبەگەکان دەکات. شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە، بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت:

گوێگرە قانوونی سۆشیالیستی دەنگی دایەوە

ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە

نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت

کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە

باخێ ھێندە قایم و مەحکەم نەبووی من ناتگەمێ

دەستی ئیستیعمارە ھێز و کۆمەک و پەرژینتە

شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵات بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ، بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانە سڵەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە.

نموونەی شیعریی قانع

قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە: دڵداری، نیشتمانی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەی، شۆڕشگێرانە، ئایینی. ئەمانە ھەندێک نموونەی شیعریی قانعن:

نموونەی شیعری ئایینی

یا محەمەد لێو بە بار و دڵ بە بوریانم مەکە

ئەی ڕەئیسی ھەردوو دنیا، دیدە گریانم مەکە

دەستە ئەژنۆ و چاوەڕێگەی دەستی یارانم مەکە

من کە ئالی تۆم، زەلیلی باری عصیانم مەکە

غەیری قاپی ڕەئفەتت، بۆ کەس سەناخوانم مەکە!

شیعری دڵداری

مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی دەڵێم: لاچۆ

دڵم پێکراوی تیری غەمزەو و پەیکانی موژگانە

ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بە من بەخشی

مەعباد چۆڵ ئەکەم بیللا، ئەچم بۆ کونجی مەیخانە

شیعری نیشتمانپەروەری

ئەی وەتەن! خۆ من بە ناحەق سەرکز و ئاوارە نیم

ڕۆڵەکەی خۆتم بە پاکی دوژمن و خوێنخوارەو نیم

چونکە ڕۆڵەی کوردستانم، وەحشی و پەتیارە نیم

وا مەزانە! کەوتە ڕۆژی خۆی، وەھا بێکارە نیم

سەیری مەغزی دوژمن کە، تێکەڵی خوێناومەیان

قوربانی ئەم خاکەیە، ئەم ڕۆحە لەبەرما

سۆزی دڵی پڕ دەردە، کە خولیایە لەسەرما

ئامادەیی مەیدانم و ئەم بەرگە کە پۆشیم

کفنە، نەوەکو چاکەت و پانتۆڵە لەبەرما

بەرھەمەکان

  • گوڵاڵەی مەریوان.
  • باغچەی کوردستان.
  • چوارباخی پێنجوێن.
  • شاخی ھەورامان.
  • دەشتی گەرمیان.

 




نوشته شده توسط خوشه ویست در  چهارشنبه 20 مهر 1390 و ساعت 06:00 ب.ظ


() نظر
       




سلام من خوشه ویست هستم این یک وبلاگ در مورد کردکردستان، فرهنگ وآداب و رسوم ملت کرد است. از دوستانی که سر می زنند تشکر می کنم دوست عزیزم روزرین من را در گرد آوری مطالب بسیار کمک کردند متشکرم
بایگانی

 نویسندگان

خوشه ویست (149)


موضوعات

وتەی ناوداران (سخن بزرگان) (1)
شاعران معاصر کرد (شاعیرانی هاوچه‌ڕخی کورد) (2)
مطلب موقتی (مناسبتی) (1)
شیعر و قسه ی خوش * سورانی * (32)
شیعر و قسه ی خوش * کورمانجی * (10)
گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) (40)
زمانی کوردی ( زبان کردی) (32)
چیروک و داستان (3)
متفرقه (19)


 آرشیو

بهمن 1391 (1)
دی 1391 (1)
آبان 1391 (1)
شهریور 1391 (2)
تیر 1391 (1)
خرداد 1391 (2)
اردیبهشت 1391 (2)
فروردین 1391 (1)
اسفند 1390 (1)
دی 1390 (1)
آذر 1390 (1)
آبان 1390 (1)
مهر 1390 (3)
شهریور 1390 (4)
مرداد 1390 (3)
تیر 1390 (5)
خرداد 1390 (5)
اردیبهشت 1390 (4)
فروردین 1390 (2)
اسفند 1389 (5)
دی 1389 (1)
آذر 1389 (1)
آبان 1389 (2)
مهر 1389 (2)
مرداد 1389 (2)
تیر 1389 (2)
خرداد 1389 (2)
اردیبهشت 1389 (1)
فروردین 1389 (1)
اسفند 1388 (1)
بهمن 1388 (2)
دی 1388 (1)
آذر 1388 (2)
مهر 1388 (2)
شهریور 1388 (2)
مرداد 1388 (1)
تیر 1388 (2)
خرداد 1388 (3)
اردیبهشت 1388 (3)
فروردین 1388 (2)
اسفند 1387 (4)
بهمن 1387 (3)
دی 1387 (2)
آذر 1387 (4)
آبان 1387 (5)
مهر 1387 (3)
شهریور 1387 (2)
مرداد 1387 (2)
تیر 1387 (2)
خرداد 1387 (2)




لینكدونی
کامیاران و کامیارانی‌ها (-)
خویندکارانی کوردستانی زانکوی ئیلام (-)
کتابخانه هه ورامان ؛یانه وکتێبۆ هه ورامانی (-)
ژوانگه (-)
کامیاران و کامیارانی ها (-)
چوپان دروغگو (-)
کلهر (-)
کلهرستان (-)
کردستان سرزمین نیکی ها (-)
کردستان شناسی (-)
ئاپۆرە (-)
كورده‌واری (-)
رازیار (-)
هووز لک (-)
رومشگان (-)
دانلودآهنگ جدیدوقدیمی كردی (كوردی) (-)
کتیبخانه‌ی کوردی ئه‌وین (-)
نقده نه‌غه‌ده سندووس (-)
بوکی کوردستان (-)
سرشک مریوان (-)
تاریخ کردستان (-)
دل نوشته (-)
پالنگانپالنگان،كامیاران،هورامان،كورده واری (-)
اشعار و ترانه كوردی كورمانجی (-)
هورامان هانه به‌رچه‌م (-)
کوردی جنوبی (-)
آب و آفتاب و آینه (-)
سنقر و کلیایی (-)
سقز (-)
مهاباد (-)
تروسکه‌ ئاگر (-)
كورد و كوردستان (-)
هوز له‌ك(لكستان) (-)
فرهاد کرد (عکسهایی از کردستان) (-)
Lîstêk_لیستئک (کرمانج سرای) (-)
بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان (-)
شاباد (-)
سومای چاو (-)
مه‌کویه‌کی روشنبیری و هونه‌رییه بو گه‌نجان (-)
نه رمه واڵه ی کوردی بۆ ویندۆز (-)
کاردو kardu (-)
عاشق کردستان (-)
شبدر سیراب (-)
لرستان ما (-)
فرهنگ و تاریخ و هنر كردی (-)
مانگه شه‌وی له‌لیلاخ (-)
سرزمین آفتاب (-)
zeryaw (-)
ساخت وبلاگ كردی (كوردی بلاگ ) (-)
دیدنیهای ایلام (-)
خوناوكه (-)
ئه‌زمه‌ڕ سیاسی و رۆشنبیری (-)
XELWET - خه‌ڵوه‌ت (-)
كلیم الله توحدی (-)
سه‌ریوان (گیلانغرب) (-)
شووشه (-)
ژیرو (-)
ده نگێك بۆ ئاواته کان (-)
هاودڵی (-)
فرمیسک(فرهنگ و هنر کردستان) (-)
کردان شیراز (-)
پایگاه اطلاع رسانی تلاطم (-)
توسعه دهندگان علم (-)
ژانی گه‌ل (-)
آشنایی با مسائل فرهنگی کرد (-)
هاستینگ کردی (-)
بانکول (-)
سوران بلاگ (-)
فرهنگی(کردستان) (-)
اتفاقا ما.... (-)
تارنگار کوردهای کورمانج (-)
آوای کرد (-)
کرد امروز (-)
بزرگترین سایت تفریحی کردستان (-)
سه‌یران (-)
کردهای قزوین (-)
شیعری کوردی (-)
تهران 7 فروم (-)
تاریخچه کرد (-)
حه‌وت کانی (-)
زه‌رده په‌ری گول (-)
پاییز (-)
زیبای خفته (-)
کرد و کردستان (-)
کونه کورد (-)
په یڤ (-)
ناجی ملت کرد (-)
بهار اشعار (-)
شیعر کوردی (-)
اهل سنت (-)
آرشیو لینكدونی




جستجو

جستجو در بلاگ






مطالب گذشته وبلاگ

  حسین تقدیسی

  کاردوک

  تاریخچه خط کوردی

  زندگینامه فقی تیران

  مناجات کوردی ( شعر کورمانجی )

  نگاهی تاریخی به وضعیت کردهای ایران

  ماههای سال در زبان کوردی

  معرفی ایلات جلالی و شكاك

  زندگینامه وه‌لی دیوانه

  شعر زیبای مادر (كورمانجی)

  فلسفه رقص كردی و انواع رقص كردی

  گذری بر تاریخ هورامان

  طبقه بندی زبانهای دنیا

  كردهای شیراز

  طایفه بارزانی

  استاد هادی ضیاالدین (مجسمه ساز)

  فرهنگهای كردی (فرهنگ لغت)

  معرفی دلدار(شاعر كورد)

  معرفی چند زن روشنفكر كرد

  منطقه موكریان

  كردهای ایلام

  شعر (Durî te )

  نقده همیشه كردستان

  كردهای ارومیه

  زندگینامه مام وه‌ستا گوران

  SMS اس ام اس کردی (کوردی)

  آیین در کردستان

  لکی

  کردهای ایلام (1)

  شعر (لهجه کرمانشاهی)

  امپراتوری ماد

  حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران(حسن صلاح سوران)

  شرف خان بدلیسی

  ئه‌مشه‌و(شیعر)

  سید خلیل عالی نژاد

  زن کرد از دید نویسندگان

  معروف کوکه ای

  بابرده‌ڵه (شعر)

  قاله مه‌ره

  محمد قاضی

  كۆڵه‌كه‌كانی گۆرانی كوردی

  جگه‌رخوین (شاعر و نویسنده)

  کردستان یک رویا

  مه ستانه

  لی‌کولینه‌وه‌یک له سه‌ر نه‌وروز

  کیژی کا فروش

  خوشه‌ویستی له نیوان رواله‌ت و جه‌وهه‌ر دا

  شعر نیشتمان (وطن) به لهجه فیلی

  مستوره ئه‌رده‌لان (اردلان)

  هه‌تاوه‌ خه‌واڵۆكانی وڵاتی من

  کرمانشاه و دلیل فارسی حرف زدن

  نامه‌ی پدر و مادری برای فرزندانشان

  نوشتن با الفبای کردی یا لاتین؟

  زندگینامه سید علی اصغر کردستانی

  امپراتوریهای کرد بخش دوم

  چند شعر زیبای کردی

  امپراتوریهای کرد بخش اول

  شعرای هورامان

  جه‌لاد(شعر سورانی)

  سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

  نام شهرهای کردستان از کجا آمده؟

  زن کرد(ژنی کورد)

  ئه‌خته‌ر‌کچی کوردی چاو‌مه‌ست(شعر سورانی)

  زندگینامه احمد خانی (دانلود کتاب مم و زین)

  شعر سورانی(ئه‌من ئه‌ی نیشتمان توم هه‌ر له‌بیره)

  لباس کردی+عکس

  مراسم پیر شالیار(اورامان)

  زندگینامه شوان پرور

  شعر کردی سورانی(نه عه‌ره‌بم به ایرانی نه تورکیکی شاخستانی)

  ساختار دستوری زبان کردی

  زندگینامه پوران درخشنده

  هه‌شت دروی دایه (مطلب جالب)

  شعر کردی سورانی(دایه)

  بررسی موسیقی کردی

  شعر کردی سورانی(کانی)

  بررگان کرد(باستان و جهان)

  كردستان در دوره ­ی اسلامی

  شعر کردی سورانی(بهار)

  تاریخچه رقص کردی

  وی زالم(شعر کرمانجی)

  کردستان در دوران باستان

  شعری عاشقانه

  مطلبی حکمت آموز

  زندگینامه قانع

  زندگینامه نالی

  تو گوت از گولم(شعرکرمانجی+ترجمه)

  امید کردستانی(معاون ارشد گوگل)

  که‌س به وه‌ی نالا ئازایی(داستان کردی)

  زندگینامه شرکو بی‌کس

  زندگینامه حسن زیرک





آمار وبلاگ
بازدید های امروز :
بازدید های دیروز :
كل مطالب :
كل بازدید ها :





قالب توسط :صابر كردستانچی






Online User