تبلیغات
خوشه‌ویستی-كورد-كوردستان

خوشه‌ویسترین که‌ست (الله)‌* بیت جوانترین وشه‌ت( سبحانه‌الله)‌ *بیت باشترین هاوریت( قورئان)* بیت خوشترین جیگات( به‌هه‌شت) بیت





سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو [زمانی کوردی ( زبان کردی) , ]



سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

سه‌رده‌می كه‌ونارا
كورد كه‌ ئه‌وڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیك و ناوه‌ڕاسته‌. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناخی مێژوو. به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كوردستانیش مێژینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كانگه‌ی كه‌ونارایه‌كی هه‌ره‌ كۆن و دێرین.
له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه‌ و له‌ ڕێی ڕاوه‌وه‌ ژیانی خۆی ده‌برده‌ سه‌ر. بۆیه‌ ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه‌ له‌ كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له‌ پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره‌ ئامێری نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
چاخی به‌ردین وا دابه‌ش ده‌كه‌ن:
1
ـ به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه‌ نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له‌ مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له‌ ساڵی 1949دا) له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه‌.
2ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته‌ له‌ چیاكانی كوردستان له‌ ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره‌» و زۆر له‌ شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه‌ دوور نییه‌. ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ چوار قات بوو.
له‌ قاتی چواره‌مدا ئاگردان و خۆڵه‌مێشی تێكه‌ڵ به‌ ئێسقان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئاگری ناسیوه‌. هه‌روه‌ها ته‌ور و ڕنه‌ و ئامێری كونكردن له‌ جنسی به‌رد و ئێسقانی مرۆڤی نیانده‌رتال دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م قاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش له‌ ئێسته‌.
له‌ قاتی سێهه‌مدا به‌ردی چه‌خماخ ده‌بینرێ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی به‌ردی نوێ. مێژینه‌ی ئه‌م قاته‌ هی نزیكه‌ی 3.000 ساڵ پێشه‌ و به‌ «پیشه‌سازیی برادۆست» به‌ناوبانگه‌.
له‌ قاتی دووه‌مدا هه‌ندێ ئامێری چاخی به‌ردی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌قۆ، ڕنه‌، گورزی به‌ردی ده‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی تر وه‌ك نزیكه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ڕه‌واندز و ....ادامه مطلب را مشاهده فرمایید

سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

سه‌رده‌می كه‌ونارا
كورد كه‌ ئه‌وڕۆ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیك و ناوه‌ڕاسته‌. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناخی مێژوو. به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كوردستانیش مێژینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كانگه‌ی كه‌ونارایه‌كی هه‌ره‌ كۆن و دێرین.
له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی 20.000 ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه‌ و له‌ ڕێی ڕاوه‌وه‌ ژیانی خۆی ده‌برده‌ سه‌ر. بۆیه‌ ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه‌ له‌ كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له‌ پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره‌ ئامێری نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
چاخی به‌ردین وا دابه‌ش ده‌كه‌ن:
1
ـ به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه‌ نزیكه‌ی 350 هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له‌ مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له‌ ساڵی 1949دا) له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه‌.
2ـ به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته‌ له‌ چیاكانی كوردستان له‌ ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره‌» و زۆر له‌ شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه‌ دوور نییه‌. ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ چوار قات بوو.
له‌ قاتی چواره‌مدا ئاگردان و خۆڵه‌مێشی تێكه‌ڵ به‌ ئێسقان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئاگری ناسیوه‌. هه‌روه‌ها ته‌ور و ڕنه‌ و ئامێری كونكردن له‌ جنسی به‌رد و ئێسقانی مرۆڤی نیانده‌رتال دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م قاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش له‌ ئێسته‌.
له‌ قاتی سێهه‌مدا به‌ردی چه‌خماخ ده‌بینرێ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی به‌ردی نوێ. مێژینه‌ی ئه‌م قاته‌ هی نزیكه‌ی 3.000 ساڵ پێشه‌ و به‌ «پیشه‌سازیی برادۆست» به‌ناوبانگه‌.
له‌ قاتی دووه‌مدا هه‌ندێ ئامێری چاخی به‌ردی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌قۆ، ڕنه‌، گورزی به‌ردی ده‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی تر وه‌ك نزیكه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ڕه‌واندز و بێستوون و باكووری كوردستانیش دۆزراوه‌ته‌وه‌.
له‌ قاتی یه‌كه‌مدا پاشماوه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشان ده‌دا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربه‌جۆرتری له‌ به‌رد ساز كردووه‌.
3
ـ به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 35.000 ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له‌ به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌وترێ «هوموساپینس» و به‌ شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».
لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه‌ كه‌ ناوچه‌ی كوردستان له‌ چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بووه‌.

كشتوكاڵ
مرۆڤی دانیشتووی كوردستان 3500 ساڵ زووتر له‌ ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه‌ ئاده‌میزاد نزیكه‌ی 10.000 ساڵ پێش له‌ كوردستاندا هاتووه‌ته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه‌ له‌ كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن:
1
ـ شانه‌ده‌ر له‌ نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه‌.
2
ـ كه‌ریم شار له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵ.
3
ـ مه‌لفات له‌ نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له‌ به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه‌. لێره‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.
4
ـ چه‌رمۆ له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ باشووری كوردستاندا. دوانزه‌ قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ نموونه‌: جامۆڵكه‌ی له‌ قوڕ برژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین، ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه‌، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه‌ نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان.
به‌ پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ 6700 ساڵ پێش له‌ زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ كۆنترین گونده‌ كه‌ له‌ جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له‌ ساڵی 1985دا له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له‌ دیاربه‌كر ماڵێكیان له‌ بنی زه‌وی دۆزییه‌وه‌ كه‌ 9000 ساڵ كۆنه‌.
به‌مجۆره‌ به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی و له‌ وه‌رزه‌ له‌باره‌كاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه‌ و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له‌ به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به‌ ئاگر برژاندی و به‌و جۆره‌ ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه‌ له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا.
دانیشتووانی كۆنی كوردستان:
له‌ هه‌زاره‌كانی چواره‌م و سێهه‌می پێش له‌ زاییندا خه‌ڵكانێك له‌ كوردستان ده‌ژیان كه‌ پێیان ده‌وترێ قه‌فقازییه‌كان یا ئاسیاییه‌كان و ئه‌مانه‌ بریتی بوون له‌ كۆمه‌ڵێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆر وه‌كوو گۆتی، لۆلۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری و هتد. ئه‌مانه‌ زۆر جار له‌گه‌ڵ دانیشتوانی میسۆپۆتامی به‌ شه‌ڕ ده‌هاتن. له‌و شوێنه‌وار و پاشماوانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می بابلییه‌كان به‌ده‌ست هاتووه‌ زۆر جار باسی ئه‌م هۆز و خه‌ڵكانه‌ هاتووه‌ و باسی شه‌ڕ و شووڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه‌.
پاشتر له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش له‌ زایین خه‌ڵكانێكی تر به‌ ناوی هیندوئورووپی یان ئاریایی كه‌ دانیشتووی باشووری قه‌فقاز و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ڕه‌ش بوون هاتنه‌ ناوچه‌كه‌. دوایی له‌و ئاریاییانه‌ خه‌ڵكانێكی نوێتر له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ ناوی ماد. به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ماده‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا ته‌واوی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌واندا توانه‌وه‌. مه‌ڵبه‌ندی ماده‌كان له‌ باری جوگرافیای سیاییه‌وه‌ به‌ربڵاوییه‌كی گرنگی هه‌بوو كه‌ دوایی باسی لێوه‌ ده‌كرێ.
وشه‌ی كورد له‌ مێژوودا
نزیكه‌ی 2000 ساڵ پێش له‌ زایین ناوی كورد به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه‌ له‌ مێژوودا هاتووه‌. تۆزێ دواتریش له‌ ساڵانی 700 ـ 800ی پێش له‌ زاییندا باسی ماد یان میدییه‌كان كراوه‌.
له‌ 401ی پ. ز. به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی كاردۆخ، كاردۆ، كاردوك، كاردوخ و ... هتد هاتووه‌.




نوشته شده توسط خوشه ویست در  چهارشنبه 8 آبان 1387 و ساعت 04:53 ب.ظ


() نظر
       




سلام من خوشه ویست هستم این یک وبلاگ در مورد کردکردستان، فرهنگ وآداب و رسوم ملت کرد است. از دوستانی که سر می زنند تشکر می کنم دوست عزیزم روزرین من را در گرد آوری مطالب بسیار کمک کردند متشکرم
بایگانی

 نویسندگان

خوشه ویست (149)


موضوعات

وتەی ناوداران (سخن بزرگان) (1)
شاعران معاصر کرد (شاعیرانی هاوچه‌ڕخی کورد) (2)
مطلب موقتی (مناسبتی) (1)
شیعر و قسه ی خوش * سورانی * (32)
شیعر و قسه ی خوش * کورمانجی * (10)
گه وره پیاوانی کورد(بزرگان کرد) (40)
زمانی کوردی ( زبان کردی) (32)
چیروک و داستان (3)
متفرقه (19)


 آرشیو

بهمن 1391 (1)
دی 1391 (1)
آبان 1391 (1)
شهریور 1391 (2)
تیر 1391 (1)
خرداد 1391 (2)
اردیبهشت 1391 (2)
فروردین 1391 (1)
اسفند 1390 (1)
دی 1390 (1)
آذر 1390 (1)
آبان 1390 (1)
مهر 1390 (3)
شهریور 1390 (4)
مرداد 1390 (3)
تیر 1390 (5)
خرداد 1390 (5)
اردیبهشت 1390 (4)
فروردین 1390 (2)
اسفند 1389 (5)
دی 1389 (1)
آذر 1389 (1)
آبان 1389 (2)
مهر 1389 (2)
مرداد 1389 (2)
تیر 1389 (2)
خرداد 1389 (2)
اردیبهشت 1389 (1)
فروردین 1389 (1)
اسفند 1388 (1)
بهمن 1388 (2)
دی 1388 (1)
آذر 1388 (2)
مهر 1388 (2)
شهریور 1388 (2)
مرداد 1388 (1)
تیر 1388 (2)
خرداد 1388 (3)
اردیبهشت 1388 (3)
فروردین 1388 (2)
اسفند 1387 (4)
بهمن 1387 (3)
دی 1387 (2)
آذر 1387 (4)
آبان 1387 (5)
مهر 1387 (3)
شهریور 1387 (2)
مرداد 1387 (2)
تیر 1387 (2)
خرداد 1387 (2)




لینكدونی
کامیاران و کامیارانی‌ها (-)
خویندکارانی کوردستانی زانکوی ئیلام (-)
کتابخانه هه ورامان ؛یانه وکتێبۆ هه ورامانی (-)
ژوانگه (-)
کامیاران و کامیارانی ها (-)
چوپان دروغگو (-)
کلهر (-)
کلهرستان (-)
کردستان سرزمین نیکی ها (-)
کردستان شناسی (-)
ئاپۆرە (-)
كورده‌واری (-)
رازیار (-)
هووز لک (-)
رومشگان (-)
دانلودآهنگ جدیدوقدیمی كردی (كوردی) (-)
کتیبخانه‌ی کوردی ئه‌وین (-)
نقده نه‌غه‌ده سندووس (-)
بوکی کوردستان (-)
سرشک مریوان (-)
تاریخ کردستان (-)
دل نوشته (-)
پالنگانپالنگان،كامیاران،هورامان،كورده واری (-)
اشعار و ترانه كوردی كورمانجی (-)
هورامان هانه به‌رچه‌م (-)
کوردی جنوبی (-)
آب و آفتاب و آینه (-)
سنقر و کلیایی (-)
سقز (-)
مهاباد (-)
تروسکه‌ ئاگر (-)
كورد و كوردستان (-)
هوز له‌ك(لكستان) (-)
فرهاد کرد (عکسهایی از کردستان) (-)
Lîstêk_لیستئک (کرمانج سرای) (-)
بزرگترین منبع اطلاع رسانی کردستان (-)
شاباد (-)
سومای چاو (-)
مه‌کویه‌کی روشنبیری و هونه‌رییه بو گه‌نجان (-)
نه رمه واڵه ی کوردی بۆ ویندۆز (-)
کاردو kardu (-)
عاشق کردستان (-)
شبدر سیراب (-)
لرستان ما (-)
فرهنگ و تاریخ و هنر كردی (-)
مانگه شه‌وی له‌لیلاخ (-)
سرزمین آفتاب (-)
zeryaw (-)
ساخت وبلاگ كردی (كوردی بلاگ ) (-)
دیدنیهای ایلام (-)
خوناوكه (-)
ئه‌زمه‌ڕ سیاسی و رۆشنبیری (-)
XELWET - خه‌ڵوه‌ت (-)
كلیم الله توحدی (-)
سه‌ریوان (گیلانغرب) (-)
شووشه (-)
ژیرو (-)
ده نگێك بۆ ئاواته کان (-)
هاودڵی (-)
فرمیسک(فرهنگ و هنر کردستان) (-)
کردان شیراز (-)
پایگاه اطلاع رسانی تلاطم (-)
توسعه دهندگان علم (-)
ژانی گه‌ل (-)
آشنایی با مسائل فرهنگی کرد (-)
هاستینگ کردی (-)
بانکول (-)
سوران بلاگ (-)
فرهنگی(کردستان) (-)
اتفاقا ما.... (-)
تارنگار کوردهای کورمانج (-)
آوای کرد (-)
کرد امروز (-)
بزرگترین سایت تفریحی کردستان (-)
سه‌یران (-)
کردهای قزوین (-)
شیعری کوردی (-)
تهران 7 فروم (-)
تاریخچه کرد (-)
حه‌وت کانی (-)
زه‌رده په‌ری گول (-)
پاییز (-)
زیبای خفته (-)
کرد و کردستان (-)
کونه کورد (-)
په یڤ (-)
ناجی ملت کرد (-)
بهار اشعار (-)
شیعر کوردی (-)
اهل سنت (-)
آرشیو لینكدونی




جستجو

جستجو در بلاگ






مطالب گذشته وبلاگ

  حسین تقدیسی

  کاردوک

  تاریخچه خط کوردی

  زندگینامه فقی تیران

  مناجات کوردی ( شعر کورمانجی )

  نگاهی تاریخی به وضعیت کردهای ایران

  ماههای سال در زبان کوردی

  معرفی ایلات جلالی و شكاك

  زندگینامه وه‌لی دیوانه

  شعر زیبای مادر (كورمانجی)

  فلسفه رقص كردی و انواع رقص كردی

  گذری بر تاریخ هورامان

  طبقه بندی زبانهای دنیا

  كردهای شیراز

  طایفه بارزانی

  استاد هادی ضیاالدین (مجسمه ساز)

  فرهنگهای كردی (فرهنگ لغت)

  معرفی دلدار(شاعر كورد)

  معرفی چند زن روشنفكر كرد

  منطقه موكریان

  كردهای ایلام

  شعر (Durî te )

  نقده همیشه كردستان

  كردهای ارومیه

  زندگینامه مام وه‌ستا گوران

  SMS اس ام اس کردی (کوردی)

  آیین در کردستان

  لکی

  کردهای ایلام (1)

  شعر (لهجه کرمانشاهی)

  امپراتوری ماد

  حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران(حسن صلاح سوران)

  شرف خان بدلیسی

  ئه‌مشه‌و(شیعر)

  سید خلیل عالی نژاد

  زن کرد از دید نویسندگان

  معروف کوکه ای

  بابرده‌ڵه (شعر)

  قاله مه‌ره

  محمد قاضی

  كۆڵه‌كه‌كانی گۆرانی كوردی

  جگه‌رخوین (شاعر و نویسنده)

  کردستان یک رویا

  مه ستانه

  لی‌کولینه‌وه‌یک له سه‌ر نه‌وروز

  کیژی کا فروش

  خوشه‌ویستی له نیوان رواله‌ت و جه‌وهه‌ر دا

  شعر نیشتمان (وطن) به لهجه فیلی

  مستوره ئه‌رده‌لان (اردلان)

  هه‌تاوه‌ خه‌واڵۆكانی وڵاتی من

  کرمانشاه و دلیل فارسی حرف زدن

  نامه‌ی پدر و مادری برای فرزندانشان

  نوشتن با الفبای کردی یا لاتین؟

  زندگینامه سید علی اصغر کردستانی

  امپراتوریهای کرد بخش دوم

  چند شعر زیبای کردی

  امپراتوریهای کرد بخش اول

  شعرای هورامان

  جه‌لاد(شعر سورانی)

  سه‌‌ره‌تایه‌ک بۆ مێژوو

  نام شهرهای کردستان از کجا آمده؟

  زن کرد(ژنی کورد)

  ئه‌خته‌ر‌کچی کوردی چاو‌مه‌ست(شعر سورانی)

  زندگینامه احمد خانی (دانلود کتاب مم و زین)

  شعر سورانی(ئه‌من ئه‌ی نیشتمان توم هه‌ر له‌بیره)

  لباس کردی+عکس

  مراسم پیر شالیار(اورامان)

  زندگینامه شوان پرور

  شعر کردی سورانی(نه عه‌ره‌بم به ایرانی نه تورکیکی شاخستانی)

  ساختار دستوری زبان کردی

  زندگینامه پوران درخشنده

  هه‌شت دروی دایه (مطلب جالب)

  شعر کردی سورانی(دایه)

  بررسی موسیقی کردی

  شعر کردی سورانی(کانی)

  بررگان کرد(باستان و جهان)

  كردستان در دوره ­ی اسلامی

  شعر کردی سورانی(بهار)

  تاریخچه رقص کردی

  وی زالم(شعر کرمانجی)

  کردستان در دوران باستان

  شعری عاشقانه

  مطلبی حکمت آموز

  زندگینامه قانع

  زندگینامه نالی

  تو گوت از گولم(شعرکرمانجی+ترجمه)

  امید کردستانی(معاون ارشد گوگل)

  که‌س به وه‌ی نالا ئازایی(داستان کردی)

  زندگینامه شرکو بی‌کس

  زندگینامه حسن زیرک





آمار وبلاگ
بازدید های امروز :
بازدید های دیروز :
كل مطالب :
كل بازدید ها :





قالب توسط :صابر كردستانچی






Online User